سایتی "میلله‌ت" نزیك لاهور تاڵه‌بانی، هه‌واڵێكی به‌بێ زانیاریی ورد له‌سه‌ر نامه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه "خۆی نووسیونی"، له كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر نه‌خوێنده‌وار بووه.
به‌پێی به‌ڵگه مێژوویییه‌كانی ئیسلام له‌سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ر، یه‌كه‌م په‌یام كه له خواوه بۆی هاتووه، سووره‌تی "العلق" بووه، له یه‌كه‌م وشه‌دا نێردراوه‌كه‌ی خوا پێی ده‌ڵێ: بخوێنه، وه‌ڵام ده‌داته‌وه: من خوێنده‌وار نیم. دوای سێ جار دووباره‌كردنه‌وه، ئینجا په‌یامه‌كه‌ی پێ ده‌ڵێ: "اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ اڵّذي خَڵقَ..".
له بابه‌تێكدا سایتی "میلله‌ت" كه له به‌شی "لایف ستایل" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام، پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د په‌نای بۆ ناردنی "نامه‌ی ده‌ستنووسی خۆی" بردووه و تێیدا داوا له سه‌ركرده‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی ببن به مسوڵمان و خێر بۆ خۆیان زیاد بكه‌ن.
ڕاستیی ئه‌و نامانه (به‌پێی به‌ڵگه مێژوویییه‌كانی مسوڵمانان پاراستوویانه)، له‌لایه‌ن موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان و زه‌یدی كوڕی سابت، به فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر نووسراون و به تایبه‌ت فه‌رمانی پێ كردوون كه ئه‌وه ببێته به‌شێك له ئه‌ركه‌كانیان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جار جار هه‌ندێ هاوه‌ڵی تری پێغه‌مبه‌ر نامه‌یان بۆ نووسیوه، وه‌ك ئه‌بوبه‌كری سدیق، عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و زۆری تر.
له قورئاندا به چه‌ندان ئایه‌ت ئه‌وه سه‌لماوه كه پێغه‌مبه‌ر نه‌یزانیوه بنووسێ و بخوێنێ و نه‌خوێنده‌وار بووه، وه‌ك ئایه‌تی "الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ.." الأعراف: 157.
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئه‌نگوستیله‌یه‌كی له ده‌ست بووه، له‌سه‌ری به‌شێوه‌ی پێچه‌وانه نووسراوه: محمد رسول الله، له هه‌ر نامه‌یه‌كدا كه بۆی نووسراوه، ئه‌و مۆره‌ی خۆی لێ داوه. مۆره‌كه، ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش كردوویانه به ئاڵا و دروشمی خۆیان.