ڤیدیۆ: سواڵكەرێكی بەئەمەك بۆ بەردەم دووكانێك

:: PM:03:21:16/05/2017 ‌

لە وڵاتێكی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، سواڵكەرێك ڕۆژانە لە بەردەم دووكانێك شەوی بەڕۆژ دەكاتەوە، بەمەش خاوەن دووكانەكە هەر بەیانییەك بە شێوەیەك سزای دەدات و لەخەو هەڵیدەستێنێت، ئەمەش ناڕەزایەتیی دراوسێكانی لێ دەكەوێتەوە، بەڵام خاوەن دووكانەكە بەهیچ شێوەیەك گوێ‌ بەو ناڕەزایەتییانە نادات و بەردەوام دەبێت لە لێدانی ئەو سواڵكەرە.

لە بەشێكی ئەو گرتەیە، ڕۆژێكیان خاوەن دووكانەكە دووكانەكەی دەكاتەوە و دەبینێت سواڵكەرەكە لە بەردەم دووكانەكە نییە و سەیری كامێرای چاودێری دەكاتەوە، ئینجا ڕاستییەكانی بۆ دەردەكەوێت.

بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەی زۆری لێ كەوتووەتەوە و زۆرێك لە كۆمێنتەكان دەڵێن مرۆڤ بە ڕووخساری نابێت هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت، چونكە ئەوە سواڵكەرێكی خاوەن ویژدانە، موڵك و ماڵی بازرگانێك دەپارێزێت.






وشە - رامیار جەواد