بڕیاره له مانگی ڕه‌مه‌زاندا گرووپی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی MBCی سعوودی، درامایه‌كی 30 ئه‌ڵقه‌یی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بڵاو بكاته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی شیكاری باسی ژیانی خه‌ڵك ده‌كات له ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعش كه دروستیان كردووه، تێیدا باسی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ده‌كات كه چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه له‌گه‌ڵ كچانی ئێزیدی ده‌كه‌ن.
ناوی دراماكه بریتییه له قه‌له‌ڕه‌شه‌كان (غرابیب سود)، تێیدا به‌رجه‌سته‌ی زۆر ورده‌كاریی ڕه‌وشی ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتی داعش ده‌كات له شاره‌كانی مووسڵ و ره‌قه كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامیان تێدا ڕاگه‌یاندووه.
ڕۆژنامه‌وی "نیویۆرك تایمز" به بایه‌خه‌وه ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌و درامایه كردووه كه توانیویه‌تی به شێوه‌یه‌كی واقیعییانه وێنه‌ی ئه‌و سته‌م و دڕنده‌یییانه بكات كه ڕێكخراوه‌كه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل ئه‌نجامیان داوه و منداڵ و ژنیان به پێی ویستی خۆیان به‌كار هێناوه.
له یه‌كێك له ئه‌ڵقه‌كاندا، ژنێكی ئێزیدی ده‌رده‌كه‌وێ كه ژووری ژنی یه‌كێك له ئه‌میره‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه و ئه‌و ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌م كچه ئێزیدییه هاوڕێیه‌تی بكات، به‌ڵام پێی ده‌ڵێ ئێمه ناتوانین له‌گه‌ڵ یه‌ك قسه بكه‌ین، چونكه من ئێزیدیم و به بۆچوونی مسوڵمانان ئێمه پیسین. ژنی ئه‌میره‌كه پێی ده‌ڵێ با بچین پێكه‌وه سه‌یری فیلمێك بكه‌ین، كچه ئێزیدییه‌كه پێی ده‌ڵێ، بڕۆ ده‌ره‌وه سه‌یری مێرده‌كه‌ت بكه بزانه چۆن شه‌ڕ ده‌كات، باشترین فیلمی ترسناك ده‌بینی.
دراماكه سوودی له چیرۆكی ئه‌و ڕزگاربووانه‌ی ده‌ستی داعش وه‌رگرتووه كه دوای ئازادبوونی ناوچه‌كانیان یان دوای ڕاكردنیان له ده‌ستیان گێڕاویانه‌ته‌وه.
یه‌كێك له ئه‌كته‌ره‌كانی دراماكه، له لێدوانی‌دا بۆ نیویۆرك تایمز ده‌ڵێ، كاتی نواندنی ڕۆڵه‌كه‌م، به ته‌واوی تووشی خه‌مۆكی بووم، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه كردوویانه دژی مرۆڤایه‌تی بووه.
ڕێخراوی تیرۆریستیی داعش، گرووپێكی تیرۆریستیی ئیسلامیی ڕاپه‌ڕیوی یاخی له عێراق و سووریایه كه خۆیان به وڵات و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌زانن و چه‌ندان ناوچه له باكوری عێراق و سووریا كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن. ئه‌م گرووپه له لایه‌ن "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی" ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێ كه پێشتر ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده بووه.