ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ناوخۆ له په‌رله‌مانى كوردستان راى گه‌یاند، چه‌ند هه‌وڵێك هه‌یه بۆ زیادكردنى مووچه‌ى پۆلیسى پاسه‌وانى باره‌گا و تایبه‌ت كه رێژه‌یه‌كى زۆر له مووچه‌كانیان لێ پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ى ئایار/ مایۆ، ئاواز حه‌مید ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوخۆ له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، چه‌ند هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستكارى مووچه‌ى پاسه‌وانى باره‌گاكان و تایبه‌ت بكرێت و له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ نووسراو كراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
زیاتر گوتى، ئێسته چه‌ند هه‌وڵێكى رژدى هه‌یه بۆ ده‌ستكاریكردنی ئه‌و مووچه‌یه به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له پاسه‌وانى به‌رپرسه‌كان له شه‌ڕ دابوون و چه‌ندانى تریش شه‌هید بوون، به‌ڵام رێژه‌یه‌كى زۆر له مووچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كوردستان ئاماژه‌ى دا، پێویسته حیسابێكى تر بۆ ئه‌و پاسه‌وانانه بكرێت كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كانیان له پێشه‌وه‌ى شهڕهكاندان و له‌و باره‌یه‌شه‌وه وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ئاگه‌دار كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه له‌كاتى جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێك له مووچه‌ى هێزه‌كانى ناوخۆش پاشه‌كه‌وت كرا، به‌ڵام دواتر ته‌نیا مووچه‌ى پۆلیس ده‌ستكارى كرا‌و به‌شێكى گه‌ڕێندرایه‌وه.