بكوژی گورگە سپییەكە بدۆزەوە و 10 هەزار دۆلار وەربگرە

:: PM:08:44:16/05/2017 ‌

پاداشتی دارایی 10 هەزار دۆلار بۆ ئەو كەسە خراوەتە روو كە زانیاریی لە بارەی ئەو كەسەوە بدات، كە بە گولە گورگە سپییە ناوازەكەی لە باخچەی یلۆستۆنی نیشتمانی لە ئەمەریكا كوشتووە.

ئەو گورگە سپییە "Queen of Hayden Valley"، یەكێك لە جۆرە هەرە بەناووبانگەكانی باخچەی نیشتمانی ئەمەریكی بووە، كە كوژرانی، كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەو پێیەی بە شێوەیەكی نایاسایی و بە گولە كوژراوە، بۆیە سەردانكەرانی ئەو باخچەیە و نزیكانی ئەو شوێنە، بەو كارە تووڕەبوونێكی زۆریان پێوە دیار بوو.

ئەو گورگە، كە یەكێكە لە سێ گورگە سپییەكەی كە لە باخچەی نیشتمانیی ئەمەریكادان، لە 11ـی ئەپرێلدا بە گولە پێكرا و بریندار بوو، دواتر بە هۆی سەختی برینەكەیەوە، فەرمانبەرانی باخچەكە ناچار بوو بیمرێنن.

ئەنجامی پشكنینەكانی جەستەی ئەو گورگە سپییە، دەریخست كە ئەو گولەی بەركەوتووە.
ئەو گورگە لە تیرەی كانیۆن پاكن و تەمەنی 12 ساڵان بووە.

ناوەندی سێرڤسی لاخچەكە، روونی كردووەتەوە ئەو جۆرە گورگانە، لە ناوازەترینی جۆرەكانی گورگن لە باخچەكەیان، هەروەك زۆرترین گەشتەوەر دەكۆشێت بیانبینێت و وێنەیان بگرێت.

دان وێنكی بەرێوەبەری باخچەی یلستۆنی نیشتمانی، دەڵێ: ئێمە بۆ هەر كەسێك زانیاریمان بداتێ كە ببێتە هۆی دەستگیركردنی ئەو بكەرە، دە هەزار دۆلار دەبەخشین.






وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د