"مه‌سایا ئیمیرالد هۆتێل" ناونیشانى هۆتێله‌كه كه‌وتووه‌ته ناو پڕۆژه‌ى گوندى لبنانى، یه‌كێك له جیاكه‌ره‌وه‌كانى نزیكیه‌تى له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه به ماوه‌ی ته‌نیا سێ خوله‌ك، هه‌روه‌ها نزیكى له ناوه‌ندى شاره، ئه‌م پڕۆژه هاوشانى گه‌وره پڕۆژه‌ى گوندى لبنانییه كه له دوو هه‌زار و 300 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونى ته‌واوكراو و ئاماده پێك هاتووه، جیا له‌وه به‌م نزیكانه هه‌زار و 300 یه‌كه‌ى تری نیشته‌جێبوون وه‌ك قۆناغى دووه‌م ئاماده ده‌بێت.
مسته‌فا حه‌ریری سه‌رمایه‌داری لبنانی و خاوه‌نی پڕۆژه‌كه له‌و باره‌وه به "وشه"ی راگه‌یاند، له پڕۆژه‌كه‌دا ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه به‌رده‌سته، پڕۆژه‌كانى قوتابخانه‌ى فه‌ڕه‌نسى و سوپه‌رماركێتى هۆڵاند و ده‌رمانخانه و سێ چێشتخانه بڕاند (بى تو بى- تێست مى-دڵمار)، ئه‌مانه ماناى ئه‌وه‌یه كه هوتێله‌كه ده‌كه‌وێته ناو پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هاوچه‌رخ له‌گه‌ڵ بوونى خزمه‌تگوزارییه مۆدێرنه‌كان.
زیاتر گوتی، هوتێله‌كه له (191) ژوور له نێوان ژوورى خێزانى و ژووى تاك و ژوورى دووانى و ژوورى سویت پێك هاتووه، كه له نێوان دوو تاوه‌رى گه‌وره‌دایه، تاوه‌رى یه‌كه‌م پێك هاتووه له هوتێلێكى پێنج ئه‌ستێره كه له 98 ه ژوور له‌سه‌ر ستانه‌ده‌رته جیهانییه‌كان ئاماده كراوه بۆ میوانه‌كانى.
روونی كرده‌وه، تاوه‌رى دووه‌م پێكهاتووه له هوتێلێكى شوقه‌یى 93 ژوورى 5 ئه‌ستێره‌یى ڕاخراو به ستانده‌ردى جیهانى كه بۆیه‌كه‌م جاره له سه‌رانسه‌رى عێراق و هه‌رێمى كوردستان پڕۆژه‌ى ئاوا كراوه‌ته‌وه.
حه‌ریری روونی كرده‌وه، له‌ناو تاوه‌ره‌كاندا چه‌ند هۆڵێكى كۆبونه‌وه‌ى گه‌وره ئاماده كراوه بۆ بۆنه و كۆبونه‌وه‌كان و نووسینگه‌ش بۆ كۆمپانیاكان، جیا له سێ خواردنگه‌ى ناودارى تایبه‌تمه‌ند له‌و بواره‌دا، سه‌نته‌رێكى بازرگانى و سپا و مه‌ساجیشى تێدایه، له‌گه‌ڵ بوونى دوو مه‌له‌وانگه‌ى مۆدێرن و نایاب له‌سه‌ر كۆتایی هه‌ردوو تاوه‌ره‌كه.
ئاماژه‌ی كرد، بۆ یه‌كه‌مجار بازاڕێكى هاوچه‌رخ له‌ناو تاوه‌ری هوتێله‌كه‌دا دروست كراوه كه پێك هاتووه له (ئاریشگه‌ى ژنان و ئاریشگه‌ى پیاوان و شوێنه‌كانى دیارى و مۆبایل و لاندرى و ئاڵوگۆڕى دراو و حه‌واڵه‌كردن بۆ هه‌موو جیهان.
ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌م خزمه‌تگوزارییه هاوچه‌رخ و مۆدێرنانه‌یه‌وه یه‌كه‌م پڕۆژه‌یه له ته‌واوى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه، كه كۆكراوه‌ى سێ ناوازه‌تریین پڕۆژه‌یه، ئه‌وانیش (هوتێل و شوقه‌ى هوتێلی و دوو ناوازه‌تریین تاوه‌رن له شارى هه‌ولێرى پایته‌خت)، هه‌موو ئه‌مانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنى كارمه‌ندانى پێشوازیى ئه‌كادیمیى گه‌وره كۆمپانیاى كریستالی جیهانى تایبه‌ت، حه‌ریری وای گوت.
به‌پێی قسه‌كانی مسته‌فا حه‌ریری دیزاینى ناو هۆتێله‌كه له‌سه‌ر تازه‌تریین نه‌خشه دیزایین كراوه و ته‌واوى ڕاخراوه‌كانى ناو هوتێله‌كه له ناوازه‌تریین ماڕكه‌كانى جیهانیین و له ئیتاڵیا و لبنان هاورده كراون، هه‌روه‌ها هۆڵى گه‌وره و پانتایی زۆر و فره‌وانى شوێنه‌كه واى كردووه یه‌كێك بێت له باشتریین هوتێله‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه دڵنیاین مێوانانى هوتێله‌كه به‌هۆى ئه‌و خزمه‌تگوزارییه 24 سه‌عاتییه‌ی له 7 ڕۆژى هه‌فته‌دا دابین كراون، ئارام ده‌بن.