كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رای گه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێسته له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون، گه‌یشتووه‌ته زیاتر له هه‌زار و 350 كه‌س.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16 ئایار/ مایۆ، ولیام سپیندله‌ر گوته‌بێژی كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ رای گه‌یاند، تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی ئیتاڵی و لیبی رۆژی یه‌كشه‌م له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ٥٠٠ كۆچبه‌ریان رزگار كردووه.
ولیام سپیندله‌ر زیاتر گوتى، كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له ئه‌نجامی ژێر ئاو كه‌وتنی به‌له‌مێك حه‌وت كۆچبه‌ر خنكاون و تیمه ئیتاڵییه‌كان ته‌رمه‌كانیان بۆ شاری تراپانیی ئیتاڵیا گواستووه‌ته‌وه و ٢٠ كۆچبه‌ری تریش بێ سه‌روشوێنن كه ژن و منداڵیشیان له نێودایه.
رای گه‌یاندووه كه كۆچبه‌ره‌كان به‌ڕه‌گه‌ز نایجیری، كۆتدیڤواری و به‌نگلادیشین و مه‌ترسیی ئه‌وه له ئارادایه كه گیانیان له‌ده‌ست دابێت.
ئاژانسى "
ئانادۆڵۆ" كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى به‌و شێوه‌یه گواستووته‌وه كه گوته‌بێژی كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكراى كردووه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێسته زیاتر له هه‌زار و ٣٥٠ په‌نابه‌ر كه هه‌وڵیان داوه له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه بگه‌نه ئه‌وروپا، گیانیان له ده‌ست داوه.
هاوكات گوته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، جۆیڵ میلمان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له یه‌كی كانوونی دووه‌م تا ١٤ی ئایار له رێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وروپا نزیك بووه‌ته‌وه له ٥٤ هه‌زار كه‌س، ساڵی رابردووش و له هه‌مان كاتدا ئه‌و ژماره‌یه ١٨٩ هه‌زار و ٧٥ كه‌س بووه.