بەهرەیەكی تری پۆتین ئاشكرا بوو

:: PM:09:45:16/05/2017 ‌

فلادیمێر پۆتین، كە بە سەرۆك فرەبەهرەكە ناسراوە، ئەمجارە بەهرەیەكی دیكەی دەركەوت، ئەویش بریتی بوو لە ژەنینی ئامێری مووزیكی پیانۆ.

ئاژانسی هەواڵی رووسیا (سپۆرتینگ)، بڵاوی كردووەتەوە، كە فلادیمێر پۆتینی سەرۆكی رووسیا، لەو كاتەی چاوەڕوانی دیداری سەرۆكی چین (ِی جین بینگ) بووە، بەهرەیەكی دیكەی ناوازەی خۆی دەرخستووە، ئەویش بریتی بووە لە ژەنینی پیانۆ.

ئەو بەهرەیەی، كە بە دوور لە كەشی سیاسی و فەرمانڕەوایی دادەنرێت، بریتییە لە خۆبینینەوەی فلادیمێر پۆتین لە نێو دنیای مووزیك و هونەردا.

لەو كاتەی كە فلادیمێر پۆتین لە پەكینی پایتەختی چین بوو، بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندیی ئابووری (پشتێن و ڕێگە – belt and road)، خۆی بە ژەنینی ئامێری پیانۆوە سەرقاڵ كرد و لەو كاتەدا بەو پیانۆیە، مووزیكی دوو گۆرانی ناسراوی (the scity on the free neva river) و (Moscow windows) لێ دا.

لەو كاتەی خەریكی ژەنینی مووزیكی ئەو دوو گۆرانییەیە، تۆماركەری ڤیدیۆیەكە، دەست و پەنجەكانی بە وردی نزیك دەكاتەوە، تا روون بێت كە پۆتین لەو رووەوە تەواو شارەزا و ئاشنای ئەو ئامێرەیشە.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د