ساڵانە زانكۆی سۆران بە مەبەستی گرنگیدان بە قوتابییانی بەشە جیاوازەكانی، كۆنفراسێكی چەند رۆژە ئەنجام دەدات و تییادا توێژینەوە و ئاستی قوتابیانی لە كۆنفراسەكەدا دەخاتە روو.
هەژار رەحیمی بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، وەك نەریتێكی ساڵانە و لە پێناوی پەرەپێدانی تواناكانی قوتابیان و گرنگیدان بە توێژینەوەی زانستی و راهێنانی قوتابیان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە، زانكۆی سۆران لە رۆژانی 15 و 16ی ئەم مانگە سێیەمین كۆنفرانسی قوتابی بەڕێوە برد.
سۆران/ مورشید برادۆستی