هێڵی ئاسمانی پاكستان ئه‌مڕۆ بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شتی سه‌رجه‌م هێڵه ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دا بۆ به‌ڕیتانیا و شاری له‌نده‌ن، ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی كاپتنی فڕۆكه‌وانێكی ئه‌و هێڵه دێت كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو سه‌عات فڕۆكه‌كه‌ی جێ هێشتووه و له ژووری vip خه‌وتووه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، كاردانه‌وه‌ی هاووڵاتییان و گه‌شتیارانی لێ كه‌وته‌وه، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ چاككردنی دۆخه‌كه بڕیاریان دا سه‌رجه‌م هێڵه‌كان یان بۆ ئه‌و وڵاته ڕابگرن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكه‌ن له وێنه‌كه و كاپتنه‌كه سزا بده‌ن.