"دوریان" یه‌كێكه له میوه‌كانی ته‌نیا له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌ڕوێت به‌تایبه‌تی له مالیزیا، ئه‌ندۆنیسیا، سه‌نگافووره، تایوان و چین، به "میوه‌ی به‌هه‌شت" ناسراوه، چونكه تامێكی خۆشی هه‌یه و سوودێكی زۆریش به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆنێكی زۆر ناخۆشی هه‌یه و به خێرایی بۆنه‌كه‌شی بڵاو ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌به‌ر تیژیی بۆنه‌كه‌ی، قه‌ده‌غه‌یه بكرێته ناو فڕۆكه و ئۆتۆمبێلی تاكسی و نابێ ببرێته هۆتێل و شوێنه داخراوه‌كان.
شێوه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه، توێكڵێكی ڕه‌قی هه‌یه كه به دڕكی سه‌وز و قاوه‌یی داپۆشراوه، له ناوه‌وه له گوێزی ته‌ڕ ده‌چێ و ڕه‌نگی كاكڵه‌كه‌ی زه‌رده، به‌ڵام قه‌باره‌كه‌ی زۆر له گوێز گه‌وره‌تره، هێنده‌ی تۆپێكی یاریی تۆپی پێ گه‌وره‌یه. ئه‌وانه‌ی كه فێری خواردنی ئه‌و میوه‌یه بوون، وه‌ك ئالووده‌بوون ناتوانن وازی لێ بهێنن.
دوریان كه به میوه‌ی به‌هه‌شت و پاشای میوه‌كان ناسراوه، به ته‌ڕی و به وشكیش ده‌خورێ، ئه‌وان به وشكی هه‌نارده‌ی وڵاتانی تری ده‌كه‌ن.
پزیشكه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م میوه‌یه كردووه، ده‌ركه‌وتووه سوودێكی زۆر به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێ و هێوركه‌ره‌وه‌یه‌كی باشه بۆ مێشك له قاوه و چا زیاتر، ئه‌وانه‌ی تووشی شه‌قیقه بوون، بۆ نه‌هێشتنی سه‌رئێشه‌كه‌یان ده‌یخۆن، ماده‌ی ئاسنی زۆری تێدایه و پڕه له ڤیتامین. هه‌روه‌ها دژی كۆلیسترۆله، به‌هۆی ئه‌و ترشه‌ڵۆكه ئه‌مینییانه‌ی له‌خۆی گرتووه. ڕێژه‌ی سیرۆتونین له مێشك زیاد ده‌كات، بۆیه پێی ده‌گوترێ میوه‌ی ئاسووده‌یی و خۆشبه‌ختی، چونكه هه‌ستێكی خۆش به مرۆڤ ده‌دات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له پرۆتین له‌خۆی ده‌گرێ، وا ده‌كات ماسولكه‌كان به‌هێز بكه‌ن و سه‌رچاوه‌یه‌كی باشیشه بۆ چه‌وریی سوودبه‌خش به جه‌سته.
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ی به‌م سوودانه‌ی ئه‌م میوه‌یه، ته‌نیا ئه‌وه نییه به كه‌سێك بڵێی له مالیزیاوه بۆت بهێنێ، ده‌بێ به‌رگه‌ی بۆنه‌كه‌شی بگری.