به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له ئاسمانی كوردستان ده‌كشێته‌وه و به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ڕوو له كوردستان ده‌كات، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆكیش ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 36 پله و نزمترین پله‌ش 16 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ ده‌بێ و ئێواره بۆ په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له ئێواره بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 38 پله و نزمترین پله‌ش 17 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.