له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی گه‌شتیاریی هه‌ولێری، وڵاتی توونس به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌شداری تێدا كرد، ئه‌وه‌ی ئه‌وانی له وڵاتانی تر جیا كردبووه‌وه، دوو كچه هونه‌رمه‌ند بوون كه به‌هه‌ردوو ئامێری كه‌مانچه و قانوون، هۆڵه‌كه‌یان گه‌شاوه و ڕازاوه كردبوو.
"مه‌لاك كه‌شتبان" یه‌كێك بوو له كچه به‌شداربووه‌كان كه مامۆستایه له زانسته‌كانی موزیك و ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی باڵای موزیكه له توونس، به ژه‌نینی ئامێری قانوون، ئارامییه‌كی به ده‌روونی ئاماده‌بووان به‌خشی، له ده‌رفه‌تێكدا له‌باره‌ی ڕۆڵی هونه‌ر له یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی گه‌لان و هاتنیان بۆ شاری هه‌ولێر بۆ "وشه" دواو و گوتی: دیاره موزیك و هونه‌ر رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ریی هه‌یه له نزیككردنه‌وه‌ی گه‌لان و ئاشنابوونیان به كولتووری یه‌كتر.
زیاتر گوتی: به هۆی هاتوچۆی به‌رده‌وامی نێوان توونس و كوردستان ئێمه گوێمان له ناوبانگ و ئه‌و پێشكه‌وتنه ده‌بوو كه له كوردستاندا هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش دوودڵ بووین له هاتنمان، به‌ڵام كه هاتین و به چاوی خۆمان له نزیكه‌وه كوردستان‌مان بینی، بۆمان ده‌ركه‌وت زۆر له‌وه پێشكه‌وتووتره كه باسیان ده‌كرد، وڵاتێكی جوان و خۆش، گه‌لی كوردیش میله‌تێكی مرۆڤدۆست و ئاشتیخوازه و حه‌ز له نزیكبوونه‌وه ده‌كات له نێوان گه‌لان، بێگومان ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ماوه‌یه‌كه دوور له ئاشتی ده‌ژیت و ئێسته له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان گه‌لانه.
مه‌لاك ده‌ڵێ، كاتێك چوومه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆم، پێیان ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی لای ئێمه باس ده‌كرێت دووره له راستییه‌وه، چونكه وڵاته‌كه له ئاسایش و ئارامیدا ده‌ژیت، من كوردستان‌م زۆر خۆش ویست، دڵگه‌رمی و جوانی سروشت و كه‌شوهه‌واكه‌ی زۆر سه‌رنجیان راكێشام.
له‌باره‌ی كاریگه‌ریی تێكه‌ڵبوونی هونه‌ر له نێوان گه‌لاندا ئه‌و هونه‌رمه‌نده توونسییه گوتی: ئێمه ده‌مانه‌وێ له رێگه‌ی موزیك و هونه‌ره‌وه په‌یامی خۆشه‌ویستی به مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نین، چونكه موزیكه په‌یامی ئاشتی و خۆشه‌ویستی هه‌ڵده‌گرێت و سنووره‌كان ده‌به‌زێنێت و گشت نه‌ته‌وه و میله‌ته‌كان نزیك ده‌كاته‌وه، له هه‌مان كاتدا ئارامی به رۆحی مرۆڤ ده‌به‌خشێت، ئێمه به كه‌مانچه و ئامێری قانوون ئه‌مه ده‌سه‌لمێنین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موزیك زمانێكی جیهانییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له زمانیشم نه‌گه‌یت، له رێی موزیكه‌وه له یه‌كتری نزیك ده‌بینه‌وه و په‌یامی خۆمان ده‌گه‌یه‌نین، زۆربه‌ی گه‌لان له رێگه‌ی هونه‌ره‌وه یه‌كتر ده‌ناسن، بۆیه ئێمه به‌م هۆیه‌وه میله‌تی كوردمان ناسی و ئه‌گه‌ر موزیك نه‌بووایه سه‌ردانی كوردستان‌مان نه‌ده‌كرد.
مه‌لاك كه‌شتبان كه جگه له‌وه‌ی ژه‌نیارێكی ناسراوی وڵاته‌كه‌یه‌تی، شاره‌زای موزیكی گه‌لانه، له‌باره‌ی موزیكی كوردی گوتی، زۆر شتم له‌باره‌ی كورد خوێندبووه‌وه و تا راده‌یه‌ك ئاشنایه‌تیم به مێژووی كورد هه‌بوو، ئه‌گه‌رچی وه‌ك پێویست نه‌بوو، له‌سه‌ر هونه‌ری كوردیش شتم خوێندبووه‌وه، به‌ڵام زانیاریم زۆر نه‌بوو، كاتێك هاتمه كوردستان و گوێم له گۆرانی و موزیكی كوردی گرت، تا راده‌یه‌ك زانیاریم په‌یدا كرد و ئێسته هه‌ست ده‌كه‌م كه جۆره نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان موزیكی كوردی و توركیدا هه‌یه، چونكه گوێبیستی موزیكی توركی بووبووم، جا نازانم ئه‌وه‌ی به توركی گوێم لێی بووه كورد له توركی وه‌رگرتووه یان به پێچه‌وانه‌وه‌یه، بێگومان به حوكمی ئه‌وه‌ی خۆم مامۆستای موزیكم، هه‌وڵ ده‌ده‌م له داهاتوودا زیاتر گوێ له موزیكی كوردی بگرم.
وشه/ شاخه‌وان شیخانی