بە بۆچوونی هاندەران ئەمساڵ كێ خەڵاتی باشترین یاریزانی 2017ی جیهان دەباتەوە؟

:: AM:11:46:17/05/2017 ‌

رۆژنامەیەكی ئیسپانی راپرسییەكی لەنێوان هاندەرانی تۆپی پێ ئەنجام دا سەبارەت بەدیاریكردنی ناوی ئەو یاریزانەی كە شایستە ئەمساڵ خەڵاتی باشترین یاریزانی 2017ی جیهان وەربگرێت.

مەبەستی رۆژنامەی (ماركا)ی مەدریدی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان (THE BEST) بوو كە ساڵانە یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) دابەشی دەكات.

بەگوێرەی راپرسییەكە زۆربەی هاندەران دەنگیان بە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دابوو، رێژەی دەنگدانەكەشی برێتی بوو لە 58%ی دەنگەكان.

پاڵێوراوی دووەم بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لەلایەن هاندەرانەوە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنە بوو بە رێژەی دەنگدانی 28%، لە ریزی سێیەمش جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی هات بە رێژەی دەنگدانی 10%، دوای ئەویش پاولۆ دیبالای هاوتیپی هات بە رێژەی 1%ی دەنگەكان.

جێی باسە یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) بڕیاریداوە ئەمساڵ گۆڕانكاری لە وادەی دابەشكردنی خەڵاتی باشترینەكان بكات و لە مانگی 8 لە ئاهەنگێكدا لە شاری لەندەنی پایەتەختی بەریتانیا ناوی باشترینەكان ئاشكرا بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م