ئێنریكی بڕوای بە سێلتا فیگۆ هەیە ئەمڕۆ لە ریال مەدرید بباتەوە
لویس ئێنریكی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕوای تەواوی بەوە هەیە ئەمڕۆ یانەی سێلتا فیگۆ لە یانەی ریال مەدرید دەباتەوە و ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا لە چنگیان دەربێنن.
ئەمڕۆ چوارشەم سەعات 10ی شەو بەكاتی كوردستان، یانەی ریال مەدرید لە یارییەكی دواخراوی گەڕی 21ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا دەبێتە میوانی یانەی سێلتا فیگۆ، یارییەكە سێ مانگ بەر لە ئێستا بەهۆی خراپی باری كەش و هەواوە دواخرابوو.
رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: ئێنریكی یەكشەمی رابردوو دوای بردنەوەیان لە یانەی لاس پاڵماس، لە ژووری خۆ گۆڕینی یاریزاناندا بە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنەی گوتووە بڕوای تەواوی هەیە یانەی سێلتا فیگۆ لە یانەی ریال مەدرید دەبەنەوە.
یانەی بەرشەلۆنە ئێستا بەكۆكردنەوەی 87 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ركابەری لە ریزی یەكەمی یانەكانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا دێت، بۆ بەدەستهێنانی خولەكەش یانەی بەرشەلۆنە دەبێت لە یاریی یەكشەمی داهاتوویاندا لە یانەی ئیبار ببەنەوە و یانەی ریال مەدریدیش لە یارییەكەی ئەمڕۆ بەرامبەر یانەی سێلتا یانیش لە یاریی یەكشەمی داهاتوو بەرامبەر یانەی مەلەگە یارییەك بدۆڕێنن.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئێنریكی بڕوای تەواوی بە سەركێشی یاریزانانی یانەی سێلتا هەیە بتوانن سەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی یانەی ریال مەدرید بووەستێنن.
ئاماژەی بەوەشدا كە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێیوایە یاریزانانی یانەكەی پێشووی لە یارییەكەی ئەمڕۆدا شەڕی مان و نەمان دەكەن و هەرگیز رێگە نادەن لەنێو یاریگەی خۆیان یانەی ریال مەدرید لێیان بباتەوە.
جێی باسە یانەی ریال مەدرید تەنانەت لەو دوو یارییەشدا 4 خاڵ بەدەست بێنێ بەفەرمی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.
وشە -
ئامانج ئهكرهم