ئەمشەو یۆڤانتۆس و لاتسیۆ لەسەر جامی ئیتاڵیا دەجەنگن
ئەمڕۆ چوارشەم سەعات 9:45ی شەو بەكاتی كوردستان، هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و لاتسیۆ لە یاریی كۆتای جامی ئیتاڵیا لەنێو یاریگەی ئۆڵەمپیكۆ رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
یانەی یۆڤانتۆس لەو یارییەدا هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی سەركەوتن بەدەست بێنێ بۆ ئەوەی لە خەونەكەی نزیك بێتەوە كە بەدەستهێنانی هەرسێ ناسناوی خولی ئیتاڵیا، جامی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە.
یانەی لاتسیۆش دەیەوێ تۆڵەی شكستی هەردوو یاریی رابردووی لە خولی ئیتاڵیا لە یانەی یۆڤانتۆس بكاتەوە و بەلایەنی كەم ئەمساڵ ناسناوی جامی ئیتاڵیا بباتەوە.
هەردوو یانەكە لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیادا دوو یارییان ئەنجامداوە و لە هەردوو یارییەكەدا یانەی یۆڤانتۆس بە ئەنجامەكانی 0-1 و 2-0 سەركەوتنی بەدەستهێناوە.
رۆژنامەكانی ئیتاڵیا پێكهاتەی یانەی یۆڤانتۆسیان بۆ یارییەكەی ئەمشەو بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
گۆڵپارێز: نیتۆ
هێڵی بەرگری: بارزالی، بونوچی، كیلینی، ئەلێكس ساندرۆ
هێڵی ناوەڕاست: ماركیزیۆ، رینكۆن، دانی ئەلڤێس و دیبالا.
هێڵی هێرشبەر: ماندزۆكیچ و هیگواین.
وشە -
ئامانج ئهكرهم