پێنج هەزار چەكداری شیعەی عێراق شەر بۆ ئەسەد دەكەن

:: AM:11:56:09/10/2016 ‌
ڕۆژنامەیەكی ئەمەریكی بڵاوی دەكاتەوە كە هەزار شیعە لە عێراقەوە چوونەتە سووریا تا بەشداری لە كردەوەگەلی دەست بەسەرداگرتنەوەی شاری حەلەب بكەن.

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمەریكی، لە ڕاپۆرتەكەیدا ئاماژە بە هەزار چەكداری شیعەی عێراقی دەكات كە مانگی ڕابردوو چوونەتە سووریا بۆ پشتیوانی لە ڕژێمی بەشار ئەسەد، چوونەتە پاڵ ئەو چوار هەزار سەربازەی تر كە پێشتر چووبوون و كۆی گشتی لەگەڵ 10 هەزار سەربازی سووری، دەبنە 15 هەزار سەرباز تا ئەو گەمارۆیەی لەسەر شارەكەیە بشكێنن و بچنە ناو شارەكەوە.

بەپێی ڕۆژنامەكە، ئەو گەمارۆ قورسەی سوپای ئەسەد خستوویەتییە سەر شاری حەلەب، باری ژیانی خەڵكی شارەكەی دژوار كردووە، لە كاتێكدا خۆیان پێنج ساڵە بە دەست شەڕەوە دەناڵێنن.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لەگەڵ عێراقییەكان، بەشێك لە هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لەگەڵدایە.

پێشتریش واشنتن پۆست لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردبوو كە سوپای توركیاش بەشداری لە هەڵمەتی ئازادكردنەوەی شاری حەلەب دەكات، ئەوەشی خستبووە ڕوو كە ئەگەری هەیە پێكدادان لە نێوان هێزەكاندا دروست ببێت.

وشە/ شەفەق نیوز، واشنتن پۆست، كوردۆ شابان


وشە - كوردۆ شابان