كۆمپانیای فه‌یسبووك، بۆ تۆڕی ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سناپ چاتی هێناوه كه هه‌موو كه‌س به تایبه‌تی خانمانی خوازیاری بوون له ئینستاكه‌یان هه‌بێ، ئه‌ویش ئه‌و فلته‌رانه‌یه كه له كاتی وێنه‌ی ده‌موچاو ڕاسته‌وخۆ دایده‌نێ.
به‌كارهێنه‌ری ئینستاگرام، هه‌شت بژارده‌یان له به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی وێنه‌كانیاندا به‌كاری بهێنن، وه‌ك چۆن له ئینستاگرامدا هه‌یه وه‌ك ته‌وقه‌گوڵه‌كه‌ی سه‌ر و دوو گوێ و زۆری تر.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تریشی تێدایه كه بریتییه له توانایی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڤیدیۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر به شێوه‌ی پێچه‌وانه ڤیدیۆكه به‌كار بهێنێ.
كۆمپانیای فه‌یسبووك، هێشتا ده‌یه‌وێ تایبه‌تمه‌ندیی زیار بۆ ئینستاگرامه‌كه‌ی دروست بكات، وه‌ك چۆن پێشتریش تایبه‌تمه‌ندیی وێنه‌ی لایڤی دانابوو كه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا ته‌واو ده‌بێ، ئامانجیش ئه‌وه‌ی بتوانێ به ته‌واوی هه‌موو هه‌وادارانی سناپ چات بۆ خۆی ڕابكێشێ، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له خوار 20 ساڵه و زیاتر بایه‌خ به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌ده‌ن.