ئۆباما دوای جه‌ستن بیبه‌ره‌
كێ له‌ تویته‌ر هه‌واداری زۆره‌؟


تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر شوێنی تایبه‌تی لای كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌یه‌، ئه‌وان له‌وێ زیاتر بۆچوونه‌كانیان داده‌نێن و كه‌متر له‌ تۆڕه‌كانی تر چالاكن، بۆیه‌ تویته‌ر تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌.

كاتی بێری هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی، له‌ سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوانه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام چالاكییان له‌ تویته‌ر هه‌یه‌ و زیاتر له‌ 98 ملیۆن فۆڵۆی هه‌یه‌، پاشان جاستن بیبه‌ر گۆرانیبێژی لاوی ئه‌مه‌ریكی توانیویه‌تی 94 فۆڵۆ بۆ خۆی بهێنێ.

خاڵێكی تری جیاوازیی نێوان فه‌یسبووك و تویته‌ر، له‌وێ كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌ جیهانییه‌كان بۆ هه‌ر تویتێك كه‌ بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌لایه‌ن تۆڕه‌كه‌وه‌ پاره‌یان ده‌درێتێ، بۆیه‌ هه‌میشه‌ كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌كان به‌رده‌وامن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی تویته‌كانیان.

باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له‌ پله‌ی سێیه‌م دێت له‌ ناو كه‌سایه‌تییه‌كان و 88 فۆڵۆی بۆخۆی ڕاكێشاوه‌، له‌ پاش ئه‌و سیانه‌، كه‌سایه‌تییه‌كانی تری وه‌ك كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، شاكیرا و زۆری تر، فۆڵۆی زۆریان هه‌یه‌.

له‌ ناو كۆمپانیا و تۆڕه‌كانیش، هه‌ژماری یوتیۆب له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌ به‌ نزیكی 69 ملیۆن فۆڵۆ، پاشان تویته‌ر خۆی دێت به‌ 61 ملیۆن و دواتر ئینستاگرام.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لعه‌ره‌بییه‌



وشە - كوردۆ شابان


PM:02:24:17/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 461 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌