رێنمایی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی بارکۆدی مووچەکانیان ون کردووە

:: PM:02:57:17/05/2017 ‌

دوای دەست پێكردنی تۆماری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە تۆماری بایۆمەتری، بەشێك لە فەرمانبەران ئەو باركۆدەیان ون كردووە كە پێیان دراوە بۆ وەرگرتنی مووچە كە لەكاتێ‌ مووچەكەیان بە ئەلیكترۆنی وەردەگرن.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ی ئایار/ مایۆ، ژووری عەمەلیاتی تۆماری بایۆمەتریی پارێزگای هەولێر بە "وشە"یان ڕاگەیاند، ئاگەداری سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە ئەگەر باركۆدی تۆمارت ون كردووە، پێویست ناكات سەردانی ژووری عەمەلیاتی هەولێر بكەی لەناو بانكی هەرێم بۆ باركۆدی نوێ‌.

ژووری عەمەلیاتی پارێزگای هەولێر دەڵێت، پێویستە ئەو فەرمانبەرەی باركۆدی ون كردووە سەردانی فەرمانگەكەی خۆی بكات و لە ژووری ژمێریاری خۆی ناونووس بكات، دواتر ژووی ژمێریاری بە لیستێك بۆ گەنجینەی دەنێرێت.

لەبارەی كاتی وەرگرتنەوەی باركۆدی نوێ‌ ژووری عەمەلیاتی هەولێر زیاتر دەڵێت، دواتر ئەو باركۆدە بۆ ژووری ژمێریاری دەگەڕێتەوە و دەتوانی لەژووری ژمێریاری باركۆدە نوێیەكەت وەربگریتەوە.

تۆماركردنی فەرمانبەران لە سیستەمی بایۆمەتری لە سەرەتای ساڵی 2017 دەستی پێ كرد بەمەبەستی نەهێشتنی مووچەخۆری نادیار و دوومووچەیی لە تۆماری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا.



وشە - رامیار جەواد