پێیەكانت بە ئەلەمنیۆم بپێچی..چی بەسەر جەستەدا دێت؟

:: PM:03:16:17/05/2017 ‌

ئەلەمنیۆمی تەنك یان كاغەزی ئەلەمنیۆم لە هەموو ماڵێك دەست دەكەوێت  و  بۆ سەر تەباخ و سووركردنەوەی گۆشت و ماسی و مریشك و زۆر جۆر خۆراكی تر بەكاردەهێنرێت، ڕەنگە ئەو سوودانەی ئێستە دەیزانن، وا بیر بكەنەوە ئەمە تەواو ئیتر جگەلەمانە سوودێكی تری نییە، بەڵام ئەو كاغەزی ئەلەمنیۆمە دەتوانێ زۆر سوودی تریشی لێ وەربگیرێ و ئازار كەم بكاتەوە و زامی جومگەكان نەهێڵێت.

لە خوارەوە گرنگترین سوودەكانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ تەندروستی مرۆڤ دەخەینە ڕوو.

یەكەم، هیلاكی زۆر بەشێوەیەكی خێرا چارەسەر دەكات، ئەم پارچە ئەلەمنیۆمە بە شێوەیەكی خێرا چارەسەری شەكەتی و خەوزڕان دەكات،  هەروەها یارمەتی كرداری هەرس دەدات و بە شێوەیەكی خێرا ئەنجامەكەی دەردەكەوێت. پارچەیەك ئەلەمنیۆم دەبڕین بۆ ماوەی 24 سەعات لە نێو بەفرگر دایدەنێین. پاشان، بیدەن لە روخسار و ڕوومەت و نزیك چاو هەتا ئەو كاتەوی هەست بە حەسانەوەی ماسوولكەكان دەكەن.

دووەم: ئازاری جومگەكان هێواش دەكاتەوە، ئەلەمنیۆم ماددەیەكی باشە بۆ چارەسەركردنی ئازاری شادەمارەكان، ئازاری پاژنەی پێ‌، نەخۆشی هەوكردنی جومگەیی، لەگەڵ ئازاری جومگە. دەتوانن ئەو شوێنەی ئازاری هەیە بە پارچەیەك ئەلەمنیۆم بیپێچین لەو شوێنەی كە ئازار یان تووشی نەخۆشی جومگەیی بووە، بە درێژای شەو وازی لێ بێنن بۆ بەیانی بیكەنەوە. ئەم ڕێگەیە هەموو شەوێك دووبارە بكەنەوە تا دوو هەفتە ئەنجامێكی چاوەڕواننەكراو بەدەست دێنن.

سێیەم: سوتاوی هێور دەكاتەوە: ئەم ڕێگەیە ئەنجامێكی سەرسوڕهێنەری هەیە، كە لە  زانكۆی Wisconsin  لەلایەن شارەزایان و پسپۆرانەوە بۆ چارەسەر و هێوركردنەوە و كەمكردنەوەی ئازاری سووتان كاغەزی ئەلەمنیۆم بەكاردەهێنرێت، سەرەتا شوێنی سووتاوییەكە بەئاوێكی سارد بشۆن و دواتر بە تەواوی وشكی بكەنەوە و ئنجا مەلهەمێك یان شێداركەرەوەیەكی لێ بدەن و بە پارەچەیك ئەلەمنیۆم بیپێچن و لێی بگەڕێن تا برینەكە چاك دەبێتەوە، ئەمە بۆ سووتاوی كەم بەكاردێت، نەك بڕێكی زۆری سووتان.

چوارەم: چارەسەركردنی هەڵامەت، بۆ رزگاربوون لە هەڵامەت و سەرما پارچەیەك ئەلەمنیۆم بهێنن و شەش جار بە دەوری قاچتان بیسوڕێننەوە و ئنجا بیبڕن و لێی بگەڕێن بۆ ماوەیەك، دواتر كە لایدەبەن سەرما و ساردی قاچەكانتان كەم دەبێتەوە.

سەرچاوە/ besthealthyguide



وشە - ئاوات ئازاد