ماڵپه‌ڕی "
بیزنس ئینسایده‌ر"ی ئه‌مه‌ریكی، ڤدیدیۆیه‌كی شیكاریی داناوه، تێیدا پێشبنییه‌كی زانستی داناوه بۆ داهاتووی مرۆڤ له دوای هه‌زار ساڵی تر و تێیدا ورده‌كاریی باڵا و زۆر بواری تری مرۆڤ ڕوون ده‌كاته‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، به گشتی باڵای مرۆڤ به‌رزتر ده‌بێت له ئێسته، ده‌شتوانێ زیاتر پارچه‌ی ڕۆبۆت و ده‌ستكردن له جه‌سته‌یدا بچێنێ و ده‌شتوانێ زیاتر سوود له گوێییه‌كانی بكات له ڕێی هێدفۆدی تۆماركردن و زۆر شتی تر.
ئه‌و ڕاپۆرتە ڤیدیۆییه بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌و قسانه‌ی هێناویه‌تی، چه‌ند زانیارییه‌كی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی له بواری ته‌ندروستی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه له ئێسته‌دا زانایان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، وه‌ك چاندنی چاو و پێشخستنی توانای بینین.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كرمۆسۆمی مرۆڤ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به شێوه‌یه‌ك ده‌توانێ ته‌مه‌نی درێژ بكات و ته‌ندروستیی خۆی بپارێزی له نه‌خۆشییه‌كان.