ڤیدیۆ.. ئالوده‌ی نێرگه‌له‌ بووه‌


له‌ ڕێی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌، ڤیدیۆی منداڵێكی عه‌ره‌ب به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ كه‌ خه‌ریكی كێشانی نێرگه‌له‌یه‌ و له‌لایه‌ن دایكییه‌وه‌ ڤیدیۆی كراوه‌.

منداڵه‌كه‌ له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌ك له‌ ماڵی خۆیان دانیشتووه‌، هاوار ده‌كات تا دایكی نێرگه‌له‌كه‌ی بداتێ، كاتێك ده‌ستی ده‌كه‌وێ، هه‌ر وه‌ك گه‌وره‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و ده‌یكێشێ و دووكه‌ڵه‌كه‌ی له‌ ده‌م و لووتی ده‌هێنێته‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بینه‌رێكی زۆری بۆ هاتووه‌، تووشی ڕه‌خنه‌بارانیش بووه‌ته‌وه‌ چونكه‌ دایكی و خانه‌واده‌كه‌ی ڕێگه‌ی پێ ده‌ده‌ن نێرگه‌له‌ بكێشێ كه‌ خۆی هه‌ڵه‌كه‌ له‌وانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ماڵدا ئه‌و كاره‌یان كردووه‌.



وشە - كوردۆ شابان


PM:04:14:17/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 2837 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌