وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پڕۆژه‌یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ى كۆلیژێكى به‌هره‌مه‌ندان ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌كات و گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش راى گه‌یاند، كۆلیژه‌كه بۆ ئه‌و قوتابییانه‌یه كه له كۆلیژه‌كانى به‌هره‌مه‌ندان ده‌خوێنن و ده‌توانن درێژه به‌خوێندن و به‌هره‌كانیان بده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى ئایار/ مایۆ، سامان سیوه‌یلى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، بڕیار درا هه‌موارى پێڕه‌وى ناوخۆى كۆلیژه‌كانى به‌هره‌داران بكرێته‌وه و پڕۆژه‌یه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كراوه بۆ ئه‌وه‌ى كۆلیژێكى نێوده‌وڵه‌تى دابمه‌زرێت و كه تایبه‌ت بێت به‌و قوتابییانه‌ى له كۆلیژى به‌هره‌مه‌ندان خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن تا بتوانن زیاتر گرنگى به به‌هره‌كانیان بده‌ن.
زیاتر گوتى، پێشنیاز كراوه جگه له تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلی12ى ئاماده‌یى به‌هره‌داران تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بده‌ن و دواتر له كۆلیژێكى تایبه‌ت بخوێنن بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره به تواناكانى قوتابییانى به‌هره‌داران بدرێت، چونكه ئه‌م قوتابییانه له ئاستێكى زیره‌كى زۆر به‌رزدان.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى دا، ئه‌و كۆلیژنه سه‌ر به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ده‌بێت و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى كارى بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و قوتابییانه زیاتر به‌هره‌كانیان گرنگى پێ بدرێت.
كۆلیژه‌كانى به‌هره‌داران له ساڵى2007 وه له سێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك دامه‌زراوه و نزیكه‌ى 270 خوێندكار له شه‌ش قۆناغى جیاواز تێیدا ده‌خوێنن.