رێكخراوێكی ژینگەیی لە شارۆكەی سۆرانی سەر بە پارێزگەی هەولێر دەستی كردووە بە پڕۆژەی دووبارە بەكارهینانەوە هونەری "ریسایكلین" لە شارۆكەكەدا بەمەبەستی سوودوەرگرتن لە پاشماوەی فرۆیدراو بۆ بەمەبەستی جوانكاری.
هەژار ماهیر ئێدلبی سەرۆكی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە لە سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، پڕۆژەیەكە رێكخراوی وار ماوەیەكە دەستمان پێ كردووە هەموو ئەو كەلوپەلانەی كە مەترسی پیسكردنی ژینگە و شیبوونەوەیان هەیە و كاتی زۆری دەوێت، وەك تایەی ئۆتۆمبێل و ماددەی پلاستیكی و بلۆك و ئەو مادە رەقانەی كە كاریگەریی خراپیان بە سەر ژینگەوە هەیە و بیكەینە سەرەتایەك بۆ دروستكردنی وڵاتێكی بەرهەمهێنەر.
سەرۆكی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە ئاشكرای كرد، مەبەستمان ئەوەیە كە بتوانین هۆشیاری لای تاك درووست بكەین بەوەی هەموو پاشماوەیەك دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیریتەوە و بە هونەرێكی جوانی سەرنجراكێش دوبارە بەكار بهێنریتەوە، بە تایبەت كە دەبینین ساڵانە ژمارەیەكی زۆری تایە دەسووتێنرێت كە دەبێتە هۆی پیسكردنی ژینگە، بێجگە لەوەی كە مادەی پلاستێكی و شووشەوات 100 تا 400 ساڵ شیبوونەوەی پێویستە كە لە سەر خاك شی ببێتەوە و دواتر كاریگەری لە سەر پێكهاتەی خاك دەبێت.
سۆران/ موڕشید برادۆستی