لە هەولێر ئاگرێكی گەورە لە بازاڕێك كەوتەوە

:: PM:08:04:17/05/2017 ‌

كەمێك پێشە ئێستە ئاگرێكی گەورە لە بازاڕێكی شاری هەولێر دەكەوێتەوە و پۆلیسی بەرگری شارستانی هەولێریش دەڵێت كە هۆكاری ئاگرەكە مۆلیدەیەكی كارەبا بوو.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ی ئایار/ مایۆ، شێخ كافی عەبدولقادر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی بەرگری شارستانی هەولێر بە"وشە"ی ڕاگەیاند، ئاگرەكەی بازاڕی كورانمان كۆنتڕۆڵ كرد و ئێستە پۆلیس خەریكی نووسینی ڕاپۆرتی خۆیەتی لەسەر زیانەكانی ئەو ئاگرە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، هۆكاری ئاگرەكە بریتی بوو لە سووتانی مۆلیدەیەك لەسەر چەند دووكانێك كە بەهۆی لێچوونەوە ئاگری گرتووە و تەولید و چەند بەشێكی سووتاوە و ئێستە ئەو ئاگرەمان كۆنتڕۆڵ كردووە.

شێخ كافی زیاتر گوتی، لەم ئاگركەوتنەوەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبوو و كارەكانی پۆلیسی بەرگری شارستانی بە خێرای بەڕێووە چوو و هیچ زیانێكی نەبوو.

بازاڕی كوران دەكەوێتە سەر شەقامی سەرەكیی هەولێر مەخموور و بازاڕێكی تایبەتە بە فرۆشتنی كەلوپەلێكی بیناسازی و كۆبوونەوەی كرێكاران و جوانكاری ئۆتۆمبێل.





وشە - رامیار جەواد