به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه كێشه‌ى كه‌می شوێن له سایلۆكانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌فته‌ى داهاتووش كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چوار قۆڵى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى ئایار/ مایۆ، نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی بارزگانى و كشتو‌كاڵى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ئه‌نجام بدرێت.
زیاتر گوتى، سایلۆكانى هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى دابینكردنى شوێنیان بۆ گه‌نم هه‌یه، به تایبه‌ت ئێسته كه رێژه‌كه‌ى یه‌كلاى نه‌بووه‌ته‌وه و پێویسته به‌غدا به فه‌رمى رێژه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم یه‌كلا بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سایلۆكانى هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده‌یی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانى ئاماژه‌ى دا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین كێشه‌ى كه‌میی شوێن له سایلۆكانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا زانیمان شوێن كه‌متره له رێژه‌ى گه‌نمه‌كه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مساڵ به‌غدا ئاسته‌نگى بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان دروست كردووه، سه‌ربارى وه‌رگرتنى رێژه‌یه‌كى كه‌مى گه‌نمى جووتیاران كه ته‌نیا 17% بودجه‌ى بۆ كڕێنى گه‌نمه‌كه دیارى كردووه و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مساڵ یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم له‌سه‌ر جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بمێنێته‌وه.