كاتی بێری بووە ئەندامی لیژنەی "ئەمەریكان ئایدڵ"

:: PM:09:04:17/05/2017 ‌

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمەریكی كاتی بێری، چووە ریزی لیژنەی ناوبژیوانان و هەڵسەنگێنەرانی بەرنامەی ئەمەریكان ئایدڵ، كە تێیدا بەهرەی گۆرانیبێژان دەدۆزێتەوە و پەرەی پێ دەدریت.

بێری 32 ساڵان، بووە یەكەم كەس ناوی وەك ئەندامی لیژنەی بەرنامەی ئەمەریكان ئایدڵ ئاشكرا كرا، كە ساڵی رابردوو كۆمپانیای فۆكس پرۆدكاستینگ دوای 15 ساڵ لە پێشكەشكردنی وازی لێ هێنا، بە هۆكاری كەمبوونەوەی ڕێژەی بینەری بەرنامەكە، بەڵام لە ساڵی داهاتووەوە سەرلەنوێ بەرنامەكە پێشكەش دەكرێتەوە.

لە روونكردنەوەیەكدا، بێری لە رێی تۆڕی ئەی بی سی، كە كۆمپانیای واڵت دیزنی خاوەنداری دەكات، دەڵێ: بەردەوام گوێ لە مووزیكی نوێ دەگرم و پێم خۆشە گەوهەرە شاراوەكان ئاشكرا بكەم، لە رێی ڕێنوێنیكردنی هونەرمەندە لاوەكان، یان تیشكخستنەسەر  هونەرمەندە تازەكان لە ماوەی گەڕان و گەشتی هونەری. ناوبراو ناوی ئەندامانی دیكەی لیژنەكەی ئاشكرا نەكردووە.

جێی سەرنجە، لە ماوەی گەڕانی بە دنیادا، ڕێژەی فرۆشی ئەلبوومەكەی بێری گەییشتە زیاتر لە سەد ملیۆن دانە.

ناوبراو لە ساڵی 2008 بە گۆرانی (ئای كیسد ئای گێرڵ) ناوباوونگی دەكرد، بە گۆرانیەیكانی كالفیۆرنیا گێرڵز و فایروورك زیاتر بەناووبانگ بوو.

بەرنامەی ئەمەریكان ئایدۆڵ، هونەرمەندی وەك كیلی كلاركسۆن و جینیڤر هادسۆن و ئادەم لامبەرتی پێك هێناوە.

بۆ زانین، بەرنامەكە لە 2005 تا 2007 30 ملیۆن بینەری هەبوو، بەهاتنی 2014 زنجیرەی كۆتایی بۆ 10.6 ملیۆن كەس كەم بووەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە لە مانگی دیسێمبەری رابردوو، بینەری دوازنجیرەی بەرنامەی زە ڤۆیس كە لەسەر كەناڵی ئێن بی سی پەخش دەكرێ، گەییشتە 12.1 ملیۆن كەس.

سەرچاوە/ رۆیتەرز.




وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د