چی لە بارەی هێلینی نابیناوە دەزانی؟

:: PM:09:23:17/05/2017 ‌

هاونیشتمانی ئەمەریكی هێلین ئادەمس كیلێر، سەرەڕای ئەوەی نابینا بووە و هیچ شتێكی نەبینیوە و نابیسیتیش بووە، بەڵام توانیویەتی 18 كتێب دابنێ و دانراوەكانی بۆ زۆربەی زمانەكانی دنیا وەرگێڕدراون.

هێلین لە 27ـی یۆنیۆی 1880 لە شاری ئەلابامای ئەمەریكا لە دایك بووە، لە 1ـی یۆنیۆی 1968ـدا لە تەمەنی 87 ساڵاندا لە كۆنیتێكتی ئەمەریكا كۆچی دوایی كردووە.

ناوبراو لە تەمەنی 12 مانگیدا تووشی نەخۆشییەك بووە و ئەو نەخۆشییە لێی كرد بە هەوكردنی سەر و ئەوەیش سەری كێشا بۆ لەدەستدانی تەواوی بینایی و بیستن.

ناوبراو توانیویەتی لە بواری هونەریدا لە زانكۆی هارڤارد بڕوانامەی بەكالۆریۆس بە دەست بهێنێت، ناوبراو چالاكی و وانەبێژی كردووەتە پیشەی خۆی و بە زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی.

خەڵاتی میدالیای ئازادیی سەرۆكایەتی و چەندان ناسناوی دیكەی بەناووبانگی بردووەتەوە.

یەكێك لە كتێبە بەناووبانگەكانی (رووناكییەكان لە تاریكیمدا)یە، هەروەها كتێبی (چیرۆكی ژیانم)ـی لە 1902ـدا نووسوە، كە 23 بەشە و 132 لاپەڕەیە.

یەكێك لە گوتە هەرە بەناووبنگەكانی ئەوەیە كە دەڵێ: ئەو كاتەی دەرگەیەكی خۆبشبەختیت بەسەردا دادەخرێت، دەرگەیەكی دیكەت بە روودا دەكریتەوە، بەڵام زۆربەی كات لە دەرگە داخراوەكان دەڕوانین، بە جۆرێك ئەو دەرگەیانە نابینین كە كراونەتەوە.

گوتەیەكی دیكەی بەناووبانگی برتییە لە: "ژیان، یان سەركێشییەكی بوێرانەیە، یان هیچ شتێك نییە.

سەرچاوە/ ویكپێدیا.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د