لە بەرزیی 42 هەزار پێ باز دەدات

:: PM:10:06:17/05/2017 ‌

سەركێشیكارێكی بریتانی، تەمای لەوە ناوە كە بە یەكجار ببێتە خاوەن چوار ژمارەی پێوانەیی، ئەویش بە بازدانی ئازاد لە بەرزی 42 هەزار پێوە.

فرێزەر كۆرسانی 42 ساڵان، كە پێشتر ئەندازیاری بواری سەلامەتی و گیانپارێزی فڕۆكەوانی بووە، دەیەوێت لە بەرزیی 42 هەزار پێوە باز بدات.

كۆرسان بۆ رۆیتەرز رایگەیاندووە، كە ئامانجی ئەوەیە ببێتە خێراترین كەسی دنیا، بێ هاریكاری و یاریدەدەری كەلوپەل و هیچ ئامێرێك.

ئەو دەڵێ: بە خێرایی ئۆتۆمبێلی بۆگاتی ڤیرۆن یان فێراری ئێف 50 دادەبەزم، كە نزیكەی 250 ملی لە كاتژمێرێكدا دەبڕم.

ئەو دوو جار باز دەدات لە ئەمەریكا و كەنەدا، یەكەمیان لە هەوایەكی گەرمەوە لە بەرزی 42 هەزار پێ، كە یەكسانە بە 12800 پێ، بۆ شكاندنی ژمارەی پێوانەیی پێشوو، كە 37 هەزار پێیە.

كۆرسان دەڵێ: فڕۆكە بازرگانییەكان لە ژێرمانەوەن  كاتێك دەردەچین، چونكە بەرزیی ئەوان 37 هەزار پێیە. ئێمە بە نزیكەی 5 هەزار پێ لەوان بەرزترین.

ئامانج لەو كارەی، بۆ كۆمەڵەی ئارمد فۆسیز چاریتیی بریتانییە، كە كۆمەڵەیەكی خێرخوازییە و یارمەتیی شەڕكەرانی پێشوو دەدات.

كۆرسان ئەو دوو جار بازدانەی بۆ رۆژانی 22 و 29ـی مایۆ (ئایار) هەڵگرتووە، بە پێی ڕەوشی كەشوهەوا و ساماڵیی ئاسمان.

سەرچاوە/ رۆیتەرز.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د