بەوێنە.. دروستكردنی بچووككراوەی گوندێك لە پێنجوێن

:: PM:10:17:17/05/2017 ‌

لە گوندی كێلۆی نزیك شارۆكەی پێنجوێن، لەلایەن هاووڵاتییەكی گوندەكەوە، نموونەیەكی بچووككراوەی گوندێكی كۆن بە سوودوەرگرتن لە چەند كەرەستەیەك دروست كراوە.

ئازاد ئەحمەد خاوەنی بیرۆكەی گوندەكە بۆ "وشە" گوتی هەر لە منداڵییەوە ئاشنای گوند بووم و لەگەڵ سروشتدا ئاوێزان بووم، بۆیە دروستكردنی ئەم گوندە پێوەندی بەو هۆكارەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەش كرد كە تێكڕای كەرەستەكانی گوندەكەم لەسەر ئەرك و توانای خۆم دابین كردووە و بۆ ئەوەش هاوسەرەكەم هاوكارییەكی باشی كردووم و ئومێد دەكەم كە بتوانم لە داهاتوودا باشتر لەم جۆرە كارانە ئەنجام بدەم.

پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی















وشە - مه‌حموود ئیسماعیل