نیان عەبدوڵا دەركەوتەوە

:: AM:12:18:18/05/2017 ‌

خانمە گۆرانیبیژی كورد نیان عەبدولا چەند وێنەیەكی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كردەوە و ئەو بە تەندروستییەكی باش دەركەوتەوە.

نیان عەبدوڵا لەو بارەوە بە "وشە"ی راگەیاند، بەیادی جاران چەند وێنەیەكم لە شوێنێكی كولتووری شارەكەم بڵاو كردەوە كە بەیەكەوە لەگەڵ هەردوو كوڕ و هاوسەرەكەم كاتێكی خۆشمان بەسەر برد و  ئیستە تەندروستیم زۆرباشە و بەمزووانە كاری كلیپ بۆ بەرهەمە نوێیەكەم دەكەم و٣٠ چركەیەكی لێ بڵاو ئەكەمەوە.

نیان عەبدوڵا لە سالی 1996ەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە و تا ئیستە خاوەن چەندین گۆرانی و كلیپی بڵاوكرایەوە، "بێ نسیبم" ناوی دوا بەرهەمی هونەرییەتی كە گۆرانییەكی ماوە دریژە، دواتر بەهۆی تووشبونی بە نەخۆشی شێرپەنچەی هیلكەدانەوە و چارەسەركردنی لە كاری هونەری دوور كەوتووەتەوە.

هەولێر/ شاخەوان شیخانی   













وشە - مه‌حموود ئیسماعیل