ساڵ له دوای ساڵ به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم له كوردستان گه‌شه ده‌كات، به‌ڵام كێشه‌كانی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م قووڵتر ده‌بنه‌وه و پلانێكی روون و ئاشكرا بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه نییه. ساڵی رابردوو حكوومه‌تی عێراق نزیكه‌ی 900 هه‌زار تۆن گه‌نمی كوردستانی وه‌رگرت، به‌ڵام ئه‌مساڵ نیوهێنده‌ی ساڵی رابردوو وه‌رده‌گرێت و پێشبینی ده‌كرێ سه‌رووی یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم له‌سه‌ر ده‌ستی جووتیاران بمێنێته‌وه، دۆخه‌كه‌ش به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت عێراق به یه‌كجاری كۆتا به كڕینی گه‌نمی كوردستان بهێنێت.
گه‌نم یه‌كێكه له ستراتیژیترین به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان و به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگی پیشه‌سازی خۆراك هه‌ژمار ده‌كرێت، له كوردستان زیاتر بۆ ئارد و ساوه‌ر سوود له‌و به‌رهه‌مه وه‌رگیراوه. حكوومه‌تی عێراق رێژه‌یه‌ك له گه‌نمی ناوخۆ به نرخی پاڵپشتی ده‌كڕێت و ئه‌وه‌ی تر له ده‌ره‌وه‌ڕا هاورده ده‌كات. ساڵ به ساڵ حكوومه‌تی عێراق چ له رووی نرخ و چ له رووی بڕ، ئه‌و پاڵپشتییه له‌سه‌ر كوردستان كه‌م ده‌كاته‌وه.
نیگه‌رانیی جووتیاران
ساڵح محه‌مه‌د ئه‌مین جووتیار له ده‌شتی هه‌ولێر، ساڵی رابردوو 25 تۆن گه‌نمی هه‌بوو. ئه‌و بۆ "وشه" گوتی پار نیوه‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ی راده‌ست كرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ نازانن چ بڕه گه‌نمێكیان لێ وه‌رده‌گیرێت. پێشبینی ده‌كرێ به‌رهه‌می ئه‌مساڵی ئه‌و جووتیاره بگاته سه‌رووی 25 تۆن. ئه‌و ساڵی رابردوو هه‌ر تۆنێك له گه‌نمه‌كه‌ی كه حكوومه‌ت وه‌رینه‌گرتبوو به 250 هه‌زار دینار له بازاڕ ساغ كردبووه‌وه. ئه‌و هێشتا نیوه‌ی پاره‌ی ساڵی 2014 و 2015 و ته‌واوی پاره‌ی 2016 له به‌رهه‌می گه‌نمه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه.
هاوكات كه‌مالی به‌حركه ساڵی رابردوو 100 تۆن گه‌نمی هه‌بوو، به‌ڵام نیوه‌ی راده‌ستی سایلۆ كرد. ئه‌و بۆ "وش" ده‌ڵێت بڕیاره ئه‌مساڵ 38%ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی وه‌ربگرن و به‌شێكی زۆر له گه‌نمه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت، ئه‌وا خه‌رجییه‌كانیان ده‌رناهێننه‌وه.
به‌گوته‌ی ئه‌و جووتیاره، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌مساڵ رێگری كرد كه گه‌نمی خه‌شن یا زبر بچێنن كه بۆ ماكارۆنی و ساوه‌ر گونجاوه و گه‌نمی جۆری بیانییان چاند كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی كه‌متره و زیاتر بۆ ئارد ده‌شێت. ئه‌مه‌ش زیانێكی تره كه به‌ریان كه‌وتووه.
هه‌موو ساڵێك خۆزگه‌م به پار
ئه‌مساڵ حكوومه‌تی عێراق تریلیۆنێك و 400 ملیار دیناری بۆ كڕینه‌وه‌ی گه‌نم له سه‌رانسه‌ری عێراق ته‌رخان كردووه، وه‌ك نه‌وزاد مه‌حموود سه‌رۆكی یه‌كێتی جووتیارانی كوردستان بۆ "وشه" ئاماژه‌ی پێ كرد، به‌شێوه‌ی زاره‌كی پێیان گوتراوه 17%ی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ كوردستانه و ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ش جێبه‌جێ بكرێت، بڕێكی زۆری گه‌نمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستان ده‌مێنێته‌وه.
به‌پێی لێكدانه‌وه‌كان، به‌و میكانیزمه حكوومه‌تی عێراق 238 ملیار دیناری بۆ كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیارانی كوردستان ته‌رخان كردووه. ساڵ به ساڵ به‌رهه‌می گه‌نمی كوردستان زیاد ده‌كات، كه‌چی بازاڕه‌كه‌ی و نرخه‌كه‌ی ساڵ به ساڵ خراپتر ده‌بێت و رێژه‌یه‌كی زیاتری گه‌نم له لای جووتیاران ده‌مێنێته‌وه كه نازانن چی لێ بكه‌ن.
یه‌ك ملیۆن تۆن
گرانترین جۆری گه‌نم ئه‌مساڵ تۆنێكی به 560 هه‌زار دینار دانراوه و جۆری پله دوویشی ده‌گاته 460 هه‌زار دینار، ئه‌گه‌ر تێكڕای هه‌ر تۆنێك به 500 هه‌زار دینار بخه‌مڵێنرێت، ئه‌وا به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین كه سه‌رووی 460 هه‌زار تۆن گه‌نمی كوردستان دێته كڕین و سه‌رووی ملیۆنێك تۆن ده‌مێنێته‌وه.
پێشتر له ساڵی 2013 هه‌ر تۆنێك گه‌نمی پله یه‌ك به 792 هه‌زار و پله دوو به 682 هه‌زار دینار بوو، له ساڵی 2012 پله یه‌ك به 720 هه‌زار دینار و پله دوو به 620 هه‌زار دینار بوو.
ساڵی 2016 ده‌بوو ملیۆنێك و 200 هه‌زار تۆن گه‌نم له جووتیاران وه‌ربگیرێت، به‌ڵام دواتر 70%ی وه‌رگیرا و 300 هه‌زار تۆنی له‌سه‌ر ده‌ستی جووتیاراندا مایه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی جووتیاران ده‌ڵێت، دۆخی جووتیارانی كوردستان باش نییه و جووتیار هه‌یه به‌شێك له پاره‌ی گه‌نمی 2014 و 2015ه‌شی وه‌رنه‌گرتووه، هێشتا 64%ی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بۆ ساڵی 2016 نه‌دراوه و دیاریش نییه كه‌ی وه‌ڵامی زه‌حمه‌ت و ماندووبوونی ئه‌مساڵیان وه‌رده‌گرن.
یه‌كێك له پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌وه‌یه 300 هه‌زار تۆن گه‌نم له جووتیاران وه‌ربگرێت و بیكاته ئاردی سفر له جیاتی ئه‌و ئارده سفره‌ی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا هیچ بڕه بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه.
زیانی جووتیاران
به پلانه‌كه‌ی به‌غدا 28%ی ئه‌و گه‌نمه دێته كڕین كه له كوردستاندا به‌رهه‌م دێت و به گوته‌ی نه‌وزاد مه‌حموود، 72%ی گه‌نم ئه‌مساڵ له ده‌ستی جووتیاراندا ده‌مێنێته‌وه. جگه له‌م زیانه كۆمه‌ڵێك زیانی تر به‌ر جووتیاران ده‌كه‌وێت.
ساڵی رابردوو بڕی وه‌رگرتنی گه‌نم دیاری كرابوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌گوێره‌ی پاره‌ی ته‌رخانكراو گه‌نم وه‌رده‌گرێت و ته‌نانه‌ت هێشتا به ته‌واوی دیار نییه چ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ تۆنێك گه‌نم دیاری كراوه. جگه‌له‌مه ساڵی رابردوو حكوومه‌ت هه‌موو جۆره گه‌نمێكی وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئه‌مساڵ داوا له جووتیاران كرابوو ته‌نیا گه‌نمی جۆری نه‌رم بچێنن نه‌ك زبر كه له‌ویشدا به‌رهه‌می جووتیار داده‌به‌زێت.
دكتۆر عه‌بدولڕه‌حیم عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ولێر، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه هێشتا هیچ پلانێكی فه‌رمیان له به‌غداوه پێ نه‌گه‌یشتووه تا بزانن جووتیارانی كوردستان چ بڕه گه‌نمێكیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
عێراق له كوردستان به‌فێڵه
حكوومه‌تی عێراق به پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ی له كوردستان به‌رهه‌م دێت هه‌مووی هی خۆی نییه و به‌شێكی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت، رێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی دابه‌زاندووه.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه حكوومه‌تی عێراق ئه‌و گه‌نمه‌ی له جووتیاران ده‌یكڕێت، به نرخی پاڵپشتییه و له بری پاره‌یه‌كی زۆر ده‌دات و هێشتا نزیكه‌ی دوو تریلیۆن دینار له پاره‌ی جووتیاران عێراق و سه‌رووی 700 ملیار دیناری جووتیارانی كوردستان قه‌رزداره.
ئه‌و ئاماژه به بۆچوونێكی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، بۆچی ده‌بێت له پاره‌ی نه‌وتی به‌سڕه پاڵپشتی جووتیارانی كوردستان بكرێت، به‌ڵام له رووی ئابووری بودجه‌ی كوردستان به به‌غدا نه‌به‌سترابێته‌وه. به گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، به‌شێك له هۆكاره‌كه پێوه‌ندی به كێشه ئابوورییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه.
ئه‌و ره‌خنه‌ی له كوردستان گرت كه تا ئێسته هیچ پلانێكی روونی كشتوكاڵی نییه و ئاماره‌كانی دیار نین.
حكوومه‌تی عێراق به یه‌كچاو سه‌یری جووتیارێكی خۆی و جووتیارێكی كوردستان ناكات و ئه‌و كێشه‌یه‌ی لای جووتیارانی كوردستان هه‌یه، لای جووتیارانی عێراق نییه و زۆربه‌ی گه‌نمه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت.
پلانی كڕینه‌وه‌ی گه‌نم
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی خسته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووری هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنێك بۆ ئه‌و بڕه گه‌نمه زۆره بدۆزێته‌وه كه له كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
دكتۆر ئه‌نوه‌ر عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، پڕۆژه‌كه‌یان خسته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و ماوه‌ته‌وه ئه‌وان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه بده‌ن تا به كرده‌یی و به پلان به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیاران ساڵانه بێته كڕین و له ناوخۆ سوودی لێ وه‌ربگیرێت و زیاده‌كه‌ش بفرۆشرێته‌وه.
به‌رهه‌می گشتیی گه‌نمی كوردستان له ساڵی 2016 ملیۆنێك و 686 هه‌زار تۆن بوو له كاتێكدا پێویستیی هه‌رێمه‌كه به ئاردی نان 600 هه‌زار تۆنه. عێراق به گشتی پێویستی به سێ ملیۆن تا سێ ملیۆن و 500 هه‌زار تۆن گه‌نم هه‌یه و كوردستان ده‌توانێت نیوه‌ی پێداویستییه‌كانی عێراق به گه‌نم دابین بكات.
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر ده‌ڵێت، جگه له‌و ئارده‌ی بۆ مه‌به‌ستی نان سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، كوردستان پێویستی به 300 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می جۆراوجۆر هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاردی كێك و ماكارۆنی و ساوه‌ر و بڕوێش كه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت.
پلانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌وه‌یه كوردستان خۆی به بڕه پاره‌یه‌ك ئه‌و گه‌نمه له جووتیاران بكڕێته‌وه و له ناوخۆ په‌ره به پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی ئارد و به‌رهه‌مه‌كانی تر بدات بۆ ئه‌وه‌ی جگه له پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆ، ته‌نانه‌ت ئه‌م به‌رهه‌مانه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی عێراق و وڵاتانی تر بكات.
ئه‌و پێی وایه، حكوومه‌ت توانای دابینكردنی بودجه‌كه‌ی هه‌یه و دوای كڕینه‌وه‌ی گه‌نمیش ده‌بێت په‌ره به پیشه‌سازییه‌كه‌ی بدات و به هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت رێگه له هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌و 300 هه‌زار تۆنه بگرێت كه ساڵانه بۆ پێداویستی ناوخۆ هاورده ده‌كرێت و دواتر بازاڕیش بۆ به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم بدۆزێته‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا زیانی به‌رده‌كه‌وێت، جووتیاری كوردستان و كه‌رته ئابوورییه‌كه‌یه‌تی و كێشه‌ش له‌وه‌دایه كه‌س نییه به راستی خه‌م له‌و به‌رهه‌مه ستراتیژییه بخوات.