مۆناكۆ بەفەرمی بووە پاڵەوانی فڕەنسا
یانەی مۆناكۆ توانی بەفەرمی ناسناوی پاڵەوانی ئەمساڵی خولی فڕەنسا بەدەست بێنێ، دوای ئەوەی شەوی رابردوو بە لە گەڕی 27ی خولەكەدا بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی سانت ئیتیانی بردەوە.
كیلیان مباپێی هێرشبەری لاوی یانەی مۆنكۆ لەسەرەتای یارییەكەدا و لە خولەكی 19 یانەی مۆناكۆی كردە خاوەنی گۆڵێك، دواتریش پێش تەواوبوونی یارییەكە لە خولەكی 90 ڤالێری جێرمان گۆڵی دووەمی بۆ یانەی مۆناكۆ تۆمار كرد.
بەم سەركەوتنە یانەی مۆناكۆ كۆی خاڵەكانی كردە 92 خاڵ و بەجیاوازی 6 خاڵ لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان، پێش تەواوبوونی خولی بە یارییەك بەفەرمی بووە پاڵەوان.
بەمەش یانەی مۆناكۆ توانی سنوورێك بۆ باڵا دەستی یانەی پاریس سان جێرمان دابنێ كە 4 وەرز بوو لەسەریەك خولی فڕەنسای دەبردەوە لە وەرزی 2012-2013 تا وەرزی رابردوو.
یانەی مۆناكۆ لە ساڵی 2000وە نەیتوانیبوو ناسناوی خولی فڕەنسا بەدەست بێنێ و ئەمەش حەوتەمەین ناسناوە كە لە مێژووی خولەكەدا بەدەستی دێنێ.
وشە -
ئامانج ئهكرهم