لە ئەنجامی كاریگەری لاوازی نزمە پاڵەپەستۆی
نیمچە دوورگەی عەرەبی و لاوازی نزمە پاڵەپەستۆی توركیا، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ پێنجشەم
ئاسمانی هەولێر ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێك شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
هەروەها ئاسمانی سلێمانی ساماڵ و پەڵەهەور
دەبێت و دهۆكیش لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت. هاوكات ئاسمانی كەركووك ساماڵ
و پەڵە هەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە كەركووك ٣٨ لە هەولێر ٣٦، لە سلێمانی
٣٢ و لە دهۆك ٣٣ دەبێت.
سبەی هەینی ئاسمانی هەولێر پەڵەهەور و نیمچە
هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری نمەباران هەیە.
لە دهۆك ئاسمان نیمچە هەور دواتر بۆ هەوری
تەواو دەگۆڕێت و باران لە هەندێك شوێن دەبارێت.
ئاسمانی كەركووك و سلێمانی نیمچە هەور و
پەڵە هەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە كەركووك ٣٩ لە هەولێر ٣٧ لە سلێمانی ٣٣ و
لە دهۆك ٣٤ دەبێت.