نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان

:: AM:10:57:18/05/2017 ‌


ئەمڕۆ پێنجشەمنرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و 257 دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 254 هەزار دینار

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 225 هەزار دینار

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18: 193 هەزار دینار

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 257 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 125 هەزار و 400 دینار دەستنیشان كراوە.



وشە - سلێمان تاشان