شازاده‌ى لبنان له‌ كوردستان گۆرانى ده‌ڵێت

ئه‌مڕۆ خانمه‌ گۆرانیبێژى ناسراوى لبنانى مه‌ریه‌م فارس، له‌ كوردستان له‌ شارى سلێمانى له‌ هۆتێڵ گراند میلینیۆم، كۆنسێرتێكى گۆرانى و موزیكى ساز ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هۆتێڵى گراند میلینیۆم به‌"وشه‌"ى راگه‌یاند: له‌ ئێسته‌دا مه‌ریه‌م فارس گه‌یشتووه‌ته‌ سلێمانى و ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كانمان كردووه‌ بۆ سازكردنى كۆنسێرت و ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌ى خێزانى بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌شازاده‌ى سه‌ر شانۆ. تێیدا چه‌ند گۆرانییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات.

مه‌ریه‌م فارس له‌لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى: خۆشه‌ویستانم له‌ كوردستان چاوه‌ڕوان بن ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌ له‌ یه‌كێك له‌ هۆتێله‌ گه‌وره‌كانى شارى سلێمانى ساز ده‌كه‌م. 

ئه‌مڕۆ سه‌عات هه‌شتی ئێواره‌ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ساز ده‌كرێت.

مه‌ریه‌م فارس بۆ جارى دووه‌مه‌ دێته‌ هه‌رێمى كوردستان و جارى یه‌كه‌م هاته‌ هه‌ولێر كه‌ به‌شدارى له‌ فێستیڤاڵى نه‌ورۆز كرد، به‌جلى كوردى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان كۆنسێرتێكى ساز كرد . 

شاخه‌وان شێخانى


وشە - تایبه‌ت


AM:11:16:18/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 4830 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌