له شارى هه‌ولێر ڕێكخراوى هه‌ناسه‌كانى وشه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فۆتۆگرافه‌رانى هه‌ولێر و سلێمانى و كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه كۆ ده‌كاته‌وه و پێشانگه‌یه‌كى هاوبه‌شى فۆتۆگرافه‌رییان بۆ ده‌كاته‌وه.
ئاسیا خه‌سره‌و به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى ئه‌و ڕێكخراوه به"وشه"ى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ڕێكخراوه‌كه‌مان پێشانگه‌یه‌كى هاوبه‌شى فۆتۆگرافه‌رى ده‌كاته‌وه بۆ فۆتۆگرافه‌رانى هه‌ریه‌ك له شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه. فۆتۆكان پێك هاتوون له سروشته جوانه‌كه‌ى كوردستان و له‌لایه‌ن 20 فۆتۆگرافه‌ر به‌ژماره‌ى 20 وێنه كه هه‌ڵبژێردراوى پێشبڕكێی وه‌رزى یه‌كه‌مى هه‌ناسه‌كانى وشه‌ن ده‌كرێته‌وه. دواى ئه‌وه‌ى وه‌رزى یه‌كه‌مى پێشبڕكێی فۆتۆگرافه‌رى هه‌ناسه‌كانى وشه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات، بڕیار درا به‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و پێشانگه هاوبه‌شه‌ى ئه‌مڕۆ .
هه‌ناسه‌كانى وشه ڕێكخراوێكى خۆبه‌خشى بێ لایه‌نه و ئامانجى خزمه‌تكردنى خوێنه‌ر و نووسه‌ر و هونه‌ردۆستانه. له درێژه‌ى چالاكییه‌كانى كه ئه‌نجامی داوه بۆ هه‌موو فۆتۆگرافه‌ران كه ماوه‌ى سێ مانگ جارێك ده‌كرێت و بڕاوه‌ى پێشبڕكێیه‌كه ده‌بێته خاوه‌ن پێشانگه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌وێنه‌كان، وه‌ك له پره‌نسیپى پێشبڕكێیه‌كه دیاری كراوه، براوه ده‌بێت له سه‌دا حه‌فتاى ده‌نگى لیژنه‌كه به‌ده‌ست ده‌هێنێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ كامیان نه‌گه‌یشتنه ئه‌و ڕێژه دیاریكراوه، پێداچوونه‌وه بۆ وێنه‌كان ده‌كرێت و باشترین وێنه‌ى به‌شداربووان هه‌ڵده‌بژێردرێت و له پێشانگه‌یه‌كى هاوبه‌ش نمایش ده‌كرێت .
ئاسیا خوسره‌و گوتی، له ئێسته‌دا رێكخراوه‌كه وه‌رزى یه‌كه‌مى به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاندووه و دواتر به‌شداریكردنى 38 فۆتۆگرافه‌ر له‌و پێشانگه‌یه 20 وێنه هه‌ڵبژێردران.
ئه‌مڕۆ 18/5 له سه‌عات دووی دواى نیوه‌ڕۆ ئه‌و پێشانگه‌یه له شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه له ماڵى وه‌فایی. هه‌روه‌ها ڕۆژى 21/5 هه‌مان پێشانگه له شارى سلێمانى ده‌كرێته‌وه له زانكۆى سلێمانى كۆلێژى هونه‌ره جوانه‌كان له سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانى.
شاخه‌وان شێخانى