هاووڵاتییه‌كى ده‌ڤه‌رى بارزان چه‌ند دانه‌ى جۆره توویه‌كى نوێ له ئه‌ڵمانیا ده‌هێنێته ده‌ڤه‌رى بارزان و له ماڵى خۆى ده‌چێنێت، به شێوه‌یه‌ك ده‌نكۆڵه‌كانى ئه‌و تووه نێزیكه‌ى 10سم درێژ ده‌بن و بۆ نه‌خۆشیى شه‌كه‌ریش باشه.
محه‌مه‌د چیچو ئه‌و هاووڵاتییه‌یه كه تووه‌كه‌ى هێناوه‌ته كوردستان و له ده‌ڤه‌رى بارزاندا چاندووه به "وشه"ى گوت، له رێى چه‌ند كه‌سێكه‌وه جۆرێكى نوێی توو كه ئێمه پێی ده‌ڵێین "تووه درێژه‌كه" هێناومه‌ته ده‌ڤه‌رى بارزان و له گونده‌كه‌مان گوندى بالندا چێنراوه و ئێسته هاتووه‌ته به‌رهه‌م. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه، ده‌نكۆڵه‌كانى ئه‌و تووه نێزیكه‌ى 10سم درێژ ده‌بن و زۆریش به چێژه و تامێكى شیرینى هه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌م تووه ره‌نگى زه‌رده و له سه‌ره‌تاى مانگى ئایار دروست ده‌بێت و تا مانگى حوزه‌یران ده‌مێنێته‌وه، ره‌نگ و شێوه‌یه‌كى زۆر جوانى هه‌یه، رۆژێك پێشانى پزیشكمدا و گوتی، رێژه‌ى شه‌كره‌ى ئه‌م جۆره تووه نۆرماڵه و بۆ نه‌خۆشیى شه‌كره زۆر باشه.
به‌پێى قسه‌كانى ئه‌و هاووڵاتییه، ئه‌و تووه بووه‌ته جێگه‌ى باسى هاووڵاتییان و رۆژانه ده‌یان كه‌س به مه‌به‌ستى خواردن و لێكردنه‌وه‌ى، تایه‌كى ئه‌و داره وه‌ك به‌ترمه سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
بارزان/ نه‌وزاد هلۆرى