سەرۆکی هەرێم بەرەو ئوردن بەڕێ کەوت
"لە کۆڕبەندی ئابووری جیهاندا بەشداری دەکات"

:: PM:01:34:18/05/2017 ‌


مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمی پاشای ئوردن بەرەو عەمانی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێ کەوت و بڕیارە لەگەڵ شا عەبدوڵا کۆ ببێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی ئایار/مایۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی شای ئوردن، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو عەمانی پایتەختی ئۆردن بەڕێ کەوت و بڕیاریشە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ شا عەبدوڵا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیدا بەشداری بکات.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاندوە، ڕۆژی پێنجشەممە 18ی ئایار، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شا عەبدوڵڵا پادشای شانشینی ئۆردن لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو شانشینی ئوردن بەڕێ كەوت.


زیاتر روون کراوەتەوە، لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی لەگەڵ شای ئۆردن كۆدەبێتەوە و هەروەها لە كۆڕبەندی جیهانیی ئابووری لە دەریای مردووی وڵاتی ئوردن بەشدار دەبێت.



وشە - هیدایه‌ت جان