لە شارەدێی دیبەگەی سەر بەشاری هەولێر، باوكێك كوڕەكەی دەكوژێت و كەسێكی نزیكی كوژراوەكەش دەڵێت، كێشەی كۆمەڵایەتییە و باوكەكەش هەڵاتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی ئایار/ مایۆ، كۆڤان هاووڵاتییەكی گوندی گۆزە پانكەیە و بە "وشە"ی ڕاگەیاند، "كاروان، ع" ئەمڕۆ بەیانی لەكاتی دروێنەدا، لەلایەن باوكیەوە كوژرا و هۆكارەكەشی كێشەیەكی نێوانیان بوو كە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەو كێشەیەیان هەبوو.
ئەم هاووڵاتییە دەڵێت، ئەمڕۆ كاتێك كاروان خەریكی دروێنە بوو، باوكی بە تاپڕ دەیكوژێت و ڕادەكات، پاشان خۆی ون كردووە.
"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، پێوەندی بە پۆلیسی دیبەگەوە كرد، تەنیا گوتیان ئێستە خەریكی لێكۆڵینەوەین و لە هەوڵی ئەوەداین بكوژەكە بگرین كە ڕای كردووە.
كاروان تەمەنی 30 ساڵە و خاوەنی حەوت منداڵە و دانیشتووی گوندی گۆزە پانكەی سەر بە شاردێی دیبەگەیە.