وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رێكی پێشووی ده‌زگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی له كه‌یسی تایبه‌ت به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی ڕووسیا بۆ كاركردنه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی ڕابردووى ئه‌مه‌ریكا كه تێیدا دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا، كراوه‌ته به‌رپرسى لێكۆڵینه‌وه‌كان.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا راى گه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ له‌وه دڵنیامان ده‌كاته‌وه كه ده‌یزانین، هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك نه‌بووه له نێوان كه‌مپینه‌كه‌ی من و وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌دا، به تاسه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌م دۆسیه‌یه ده‌كه‌م به‌خێرایی كۆتای پێ بێت. ئه‌وه‌ش به‌پێى هه‌واڵێكى
ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا.
له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، میوله‌ر كه به‌ڕێوه‌به‌رێكی پێشووی ده‌زگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی بووه، ده‌ستنیشان كرا وه‌ك به‌رپرسى كه‌یسی تایبه‌ت به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی ڕووسیا بۆ كاركردنه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی ڕابردووى ئه‌مه‌ریكا. دواى ده‌ستنیشانكردنى میوله‌ر راى گه‌یاند، ئه‌م به‌رپه‌رسیارێتییه وه‌رده‌گرم و ئه‌وه‌ی له توانامدا بێت به باشترین شێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌م.
میوله‌ر 12 ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئێف بی ئای بوو تا ساڵی 2013 جه‌یمس كۆمی شوێنه‌كه‌ی گرته‌وه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له لایه‌ن تره‌مپه‌وه له كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه.