سەرۆكی كوردستان و شای ئوردن كۆبوونەوە

:: PM:04:15:18/05/2017 ‌

مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بانگهێشتنی فەرمی شا عەبدوڵا پاشای ئوردن گەیشتە عەمانی پایتەختی ئەو وڵاتە و ئەوان كۆبوونەوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی ئایار/مایۆ مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتنی شای ئوردن، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە عەمانی پایتەختی ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵا كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵیان ئەنجام دا و بڕیارە دواتر سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی بەشداری بكات.

ماڵپەڕی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە ئەمڕۆ پێنجشەم مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتنی فەرمی شا عەبدوڵا پادشای ئوردن لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو شانشینی ئوردن بەڕێ كەوت.

زیاتر روون كراوەتەوە، لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی لەگەڵ شای ئوردن كۆ دەبێتەوە، هەروەها لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە دەریای مردوو لە ئوردن بەشدار دەبێت.




وشە - رامیار جەواد