تەمەنی 106 ساڵە و سەرنجی هەمووانی ڕاكێشاوە

:: PM:04:47:18/05/2017 ‌

ئافرەتێكی تەمەن 106 ساڵان، بە هۆی ئەزموونی لە بواری خواردنسازییەوە، وای كردووە ملیۆنان كەس سەیری گرتە ڤیدیۆییەكانی بكەن، كە تێیدا چۆنیەتی دروستكردنی خواردنەكەی روون دەكاتەوە.

وەك رۆژنامەی تێلێگرافی بریتانی بڵاوی كردووەتەوە، نەنكی لماستاناما، تەمەنی گەییشتووتە 106 ساڵا، ئێستە ئەو لە ویلایەتی ئەندرا برادیش، یەكێك لە ویلایەتەكانی باشووری رۆژهەڵاتی هیند دەژیت، ئەو ڤیدیۆیانەی ئەو كە لە رێی یوتیوبەوە وەشان كراون و تێیدا وردەكارییی لێنانی خواردنەكانی خراوەتە روو، 52 ملیۆن بینەری هەبووە. 

چەناڵی ناوبراو لە یوتیبو، 300 هەزار كەس بەشدارییان تێیدا كردووە.

ئەو خواردنانەی ئەو ئافرەتە بەتەمەنە لێی دەنێن، جۆراوجۆرن و نەوەكەی لە یوتیوب بڵاویان دەكاتەوە.

ئەو ئافرەتە سەرەڕای بەتەمەنداچوونی، بەڵام هونەری خواردنلێنانی لە بیر نەچووەتەوە و ئێستەیش وەك پێشتر، بەڵام بە توانا و وزەیەكی كەمترەوە خواردنەكانی لێ دەنێت.

پێشتر ئەو لە هۆتێلی كوڕەكەی چێشتلێنەر بووە، ئێستەیش خۆشحاڵە لە رێی یوتیوبەوە، خەڵكێكی زۆر چۆنیەتی لێنانی خواردنەكانی دەبینن.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د