ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له میانه‌ی پانێڵێكدا، رێنوێنییه‌كانى لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى راده‌گه‌یه‌نێت و هاوكات ئاسته‌نگ و كێشه‌كانى دادگاش ده‌خاته ڕوو.
به‌پێى ئاگه‌دارییه‌كى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان تێیدا هاتووه، ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان پانێڵى" لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى" به‌رێوه ده‌بات تییدا قۆناغه‌كان و هه‌نگاوه‌كانى دادگا شی ده‌كاته‌وه.
له ئاگه‌دارییه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ریه‌كه له د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان و د.یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و حاكم نادر دادوه‌رى دادگاى ده‌سپاكى و د.فرسه‌ت سۆفى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى به‌شێكى پانێڵه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌پێى ئاگادارییه‌كه له به‌شێكى تردا هه‌ریه‌كه له موشیر ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی فه‌رمانگه‌ى یاسایى و د.محه‌مه‌د رێكانى ئه‌ندامى داواكارى گشتى و حاكم عه‌بدولباست فه‌رهادى سه‌رۆكى دادگاى تاوانى هه‌ولێر/1 به‌شدار ده‌بن و قسه له‌باره‌ى ئاسته‌نگه‌كان له‌به‌رده‌م كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن.
به‌پێى ئاگادارییه‌كه پانێڵه‌كه ڕۆژى یه‌كشه‌م 21ی ئایار/ مایۆ سه‌عات 9:30ى سه‌ر له‌به‌یانى له ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه، یه‌كه‌مجاره ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و رێنوێنیانه كه تایبه‌تن به لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى بخاته‌ڕوو.
ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاساى ژماره 3ى په‌رله‌مانى كوردستان دامه‌زراوه و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌بوارى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و شه‌فافییه‌ت كارده‌كات.