گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنی داوه كه ژماره‌یه‌كی تر له ده‌رچووانى كۆلیژه‌كانى پزیشكى له كوردستان دابمه‌زرێنن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18 ئایار/ مایۆ، د.خاڵس قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، به‌ڵێنى دامه‌زراندنى ژماره‌یه‌كى تر له ده‌رچووانى كۆلیژه‌كانى پزیشكى له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگیراوه و له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌بێ دیاریكردنى كاته‌كه‌ى داده‌مه‌زرێن.
زیاتر گوتى، ئه‌و ده‌رچووانه‌ى كۆلیژنه پزیشكییه‌كان ژماره‌یان هه‌زار و 850 ده‌رچوو بوو كه تا ئێسته له‌و ڕێژه‌یه 556 كه‌سیان دامه‌زراون و لیستى ناوى ئه‌وانه‌ى تریش ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كراوه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه به‌شه‌كانى ددانسازى و پزیشكى گشتى و چه‌ند به‌شێكى تر له‌پێشینه‌ن بۆ دامه‌زراندنیان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنى له ده‌رچووانى كۆلیژه پزیشكییه‌كان كه ئێسته به خۆبه‌خش له نه‌خۆشخانه‌كان كارده‌كه‌ن، داوایان كرد به فه‌رمى دابمه‌زرێندرێن و پێشتریش چه‌ندان جار له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دامه‌زراندن خۆپێشاندان ئه‌نجام دراوه.