گەڕەكێكی تری مووسڵ ئازاد كرایەوە

:: PM:09:26:18/05/2017 ‌

فەرماندەی كردەوەگەلی قادیمون یا نەینەوا رای دەگەیەنێت كە پێشڕەوی هێزەكانی عێراق لە بەری راستی شاری مووسڵ بەردەوامە و توانوویانە گەڕەكێكی تری شارەكە لە داعش پاك بكەنەوە.

فەریق رووكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا فەرماندەی كردەوەگەلی "قادیمون یا نەینەوا" ئەمڕۆ پێنجشەم رای گەیاند كە هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ و كاردانەوەی بەپەلە و لیوای 34ی زریپۆش سەر بە فرقەی نۆ توانیان گەڕەكی ئیقتسادیین لە بەری راستی مووسڵ ئازاد بكەنەوە. 

یەكشەمی رابردوو هێزە هاوبەشەكانی عێراق دەستیان كرد بە هەڵكوتانە سەر گەڕەكەكانی عرێبی و ریفاعی و ئیقتسادیین و 17ی تەمووز و توانیان بەشێكیان ئازاد بكەنەوە و تا ئێستەش جەنگ لە گەڕەكی 17ی تەمووز بەردەوامە.

لە 17ی تشرینی یەكەمی 2016 جەنگی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستی پێ كرد و تا 24ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ توانرا نیوەی چەپی شارەكە لە داعش پاك بكرێتەوە، لە 19ی شوباتیش جەنگی ئازادكردنەوەی بەری راستی شارەكە دەستی پێ كردەوە و تا ئێستە جەنگەكە بە سەختی بەردەوامە. 

سەرچاوە: شەفەق نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل