وەحید عەلی گۆرانییەكی جیاواز بڵاو دەكاتەوە

:: PM:10:43:18/05/2017 ‌

گۆرانیبیژ وەحید عەلی نەژاد نویترین گۆرانی خۆی بە ناوی "شەیدا" بڵاو كردەوە كە باس لە خۆشەویستی دەكات و بە هەردوو زمانی كوردی و هیندی گوتوویەتی.

وحید عەلی لەو بارەوە بە"وشە"ی راگەیاند، "شەیدا" ناوی نوێترین بەرهەمی گۆرانیمە و ئەمشەو بڵاوم كردووەتەوە زیاتر گوتی، ئەو گۆرانییە نوێیەم چیڕۆكەكەی باس لە خۆشەویستی دەكات و بە هەردوو زمانی كوردی و هیندی گوتوومە و تۆمارم كردووە.

زیاتر گوتی، كاری میوزیكی گۆرانییەكە لەلایەن حامد مورادی لە تاران كراوە و هۆنراوەكەشی لەلایەن باخان نامۆ نووسراوە و كاری دەرهینانی كلیپی لەلایەن فەرهەنگ عیسا كاری بۆ كراوە و كلیپی ئەو گۆرانییەش لە هەولێر وێنەی گیراوە.
 
لەبارەی هۆكاری گۆرانیگوتنی بە زمانی هیندی لەپاڵ زمانی كوردی، عەلی روونی كردەوە كە حەز دەكەم هەر جارەو بە زمانیكی جیاواز گۆرانی بڵێم و بتوانم روویەكی جوانی كورد پێشانی جیهان بدەم و دووپاتی كردەوە كە زمانی هیندی نازانم، بەڵكو تەنیا وشە هیندییەكانیم لەبەر كردووە.


هەولێر/ شاخەوان شیخانی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل