لۆف داوای هه‌ڵگرتنی جامی كیشوه‌ره‌كان ده‌كات


ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژاردنی ئه‌ڵمانیا، داوا پێی باشتره‌ جامی كیشوه‌ره‌كان كه‌ ساڵێك پێش مۆندیال ئه‌نجام ده‌درێ، هه‌ڵبگیرێ، ئامانجیش لێی پێدانی پشوویه‌كی زیاتره‌ به‌ یاریزانن بۆ ئه‌وه‌ی پێش مۆندیال، به‌ هه‌موو توانایه‌كی جه‌سته‌یی و هزرییه‌وه‌ بن.

یواكیم لۆف كه‌ ماوه‌ی 11 ساڵه‌ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیایه‌ و ساڵی 2014 مۆندیالی بۆ هێناوه‌، به‌ته‌مایه‌ له‌ جامی كیشوه‌ره‌كان، كه‌ بڕیاره‌ 17ی مانگی داهاتوو له‌ ڕووسیا ئه‌نجام بدرێت، به‌ یه‌ده‌ك یاری بكات و ئه‌و یاریزانانه‌ نه‌بات كه‌ پشتی پێیان به‌ستووه‌ بۆ مۆندیالی ساڵی 2018 كه‌ ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ ڕووسیا ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌و لیستی ناوی یاریزانانه‌، حه‌وت دانه‌یان یه‌كه‌م جاره‌ یاریی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه‌ لۆف ده‌یه‌وێ پشوو به‌ مه‌سعوود ئۆزێل، تۆماس مۆله‌ر، جێرۆم بواتینگ، ماتس هۆمڵز و تۆنی كرووز بدات.

له‌ داوی مۆندیالی 2014 كه‌ له‌ به‌ڕازیل ئه‌نجام درا و ئه‌ڵمانیا جامه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، تا مۆندیالی 2018، له‌ دوو جامی تری نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری كردووه‌، یه‌كێكیان جامی ئه‌وروپا بوو كه‌ نه‌یتوانی به‌ده‌ستی بهێنێ و ئه‌وی دیكه‌ش ئه‌م جامه‌ی كیشوه‌ره‌كانه‌.

سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز


وشە - كوردۆ شابان


AM:10:16:19/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 590 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌