به هاوكاریى حكوومه‌تى عێراق، چه‌ند لایه‌نێكى ناو په‌رله‌مانى عێراق سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى واژوون بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه یاسایه‌ك بخه‌نه ده‌نگدان و گفتوگۆوه كه كوردستان ناچار بكه‌ن هه‌ر بڕیارێك بدات، دادگاى فیدڕاڵى په‌سندى بكات. نوێنه‌رانى كورد هۆشدارى ده‌ده‌ن و ئه‌و پڕۆژه‌یه به مه‌ترسی ده‌زانن.
هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر داوده‌زگه‌كانى كه‌ركووك و دواتر ڕه‌وانه‌كردنى بڕیاره‌كه بۆ دادگاى فیدڕاڵیى عێراق له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى لاى به‌شێك له كوتله عێراقییه‌كان دروست كرد كه پڕۆژه یاسایه‌ك ئاماده بكه‌ن و سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه‌ى دادگاى فیدڕاڵیى عێراق بكه‌ن، به‌ڵام كورد ئه‌و پڕۆژه‌یه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ئاشكراى ده‌كات، هه‌رێم په‌رله‌مان و دادگا و حكوومه‌تى خۆى هه‌یه و پابه‌ند نابێت به ناردنى بڕیاره‌كانى بۆ دادگاى فیدڕاڵى.
فارس سدیق ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ "وشه"ـى ئاشكرا كرد، پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه به‌و مه‌به‌سته‌ی تێپه‌ڕێنرێت و بڕیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له دادگای فیدڕاڵی په‌سند بكرێن، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى حكوومه‌تی عێراق و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسییه و بۆ ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان و حكوومه‌تی كورستان بێهێز بكه‌ن و ڕێگه‌ی پێ نه‌ده‌ن بڕیاری خۆی بدات، ئه‌مه‌ش بۆ كۆتوبه‌ندكردنی كوردستانه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتى، "ئه‌و پڕۆژه‌یه كاری بۆ ده‌كرێت تا بخرێته ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، گوایه ده‌بێت بڕیاره‌كانی كوردستان بچێته دادگای فیدڕاڵی، ئه‌مه بۆ داهاتووی كوردستان مه‌ترسییه".
حكوومه‌تى عێراق له‌باره‌ی زۆر بڕیارى سیاسیى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان نیگه‌رانه و به‌رده‌وامیش ئاسته‌نگ و ڕێگریى بۆ دروست ده‌كات، ئه‌م هه‌وڵه‌یشیان به‌شێكى تره له‌و ڕێگرییانه‌ى ده‌یخه‌نه به‌رده‌م ئه‌زموونى كوردستان.
كاوه محه‌مه‌د سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق به"وشه"ـى گوت، "هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌رده‌وام به‌دوای دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌ی نوێوه‌ن تا هه‌رێم پابه‌ندى ناوه‌ند بكه‌ن، ئه‌و هه‌وڵه‌یش یه‌كێكه له‌و ڕێگایانه‌ى ده‌یگرنه به‌ر".
به گوته‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى گۆڕان ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ر ناگرن و به‌ر له‌وه‌ى بگه‌نه ناو په‌رله‌مانى عێراق، په‌كیان ده‌كه‌وێت. چونكه وه‌ك محه‌مه‌د گوتی، "هه‌وڵى گشتگیر نین و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى چه‌ند لیستێكى جیاواز به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى كوتله‌كانى خۆیان پێى هه‌ڵده‌ستن".
سێ ساڵه حكوومه‌تى عێراق و هه‌رێم ته‌واوى پێوه‌ندییه‌كانیان تێك چوون و عێراق بودجه‌ى كوردستانى بڕیوه، له‌گه‌ڵ بوونى چه‌ندان جار گفتوگۆ و دانوستان، به‌ڵام تا ئێسته هه‌رێم و ناوه‌ند نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ڕێككه‌وتنێك.
ڕێزان دلێر په‌رله‌مانتارى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان په‌رله‌مان و حكوومه‌تى خۆى هه‌یه و ناكرێت حكوومه‌تى ناوه‌ند ده‌ست وه‌رداته بڕیاره‌كانى هه‌رێم.
رێزان دووپاتی كرده‌وه، "ده‌كرێت هه‌ر پرسێك ناده‌ستوورى بوو په‌نا ببرێت بۆ دادگاى فیدڕاڵ، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان سه‌ربه‌خۆیى خۆى له بڕیاردان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن هه‌یه و دادگاى فیدڕاڵى ناتوانێت به بڕیاره‌كانى هه‌رێمدا بچێته‌وه".
"سه‌ره‌ڕاى ناكۆكییه‌كانى نێوان لایه‌نه‌كان له هه‌رێم، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى له‌و جۆره بگاته په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌وا یه‌كده‌نگ دژى ده‌وه‌ستینه‌وه". په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی وای گوت.
وشه/ سلێمانى- شاد كه‌یوان